خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
ئەندامان و دۆستانی سازمانی خەبات!
38 ساڵ لەمەوبەر لە هەل و مەرجێکی دژوار و سەختی خەبات و خۆراگری لە بەرانبەر دەسەڵاتدارانی ئاخوندی تێکۆشەرانی ڕێزەکانی سازمانی خەبات بە هەست کردن بە گرینگی و بایەخی بلاوکراوە و چاپەمەنی و بواری ڕاگەیاندن بیریان لە دەرکردنی بلاوکراوەێک کردووە تا لەو ڕێگەیەوە بتوانن پەردە لەسەر سیاسەتە چەپەڵەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی لابدەن و لەرێگەی بابەتی جۆراوجۆر ئەدەبیات و زمانی کوردی و هەستی نەتەوەیی و فکری سیاسی لەناو کۆمەڵانی خەڵک پەرە پێ بدەن و سیاسەت و چالاکیەکانی سازمانی خەبات بگوازنەوە بۆ ناو خەڵکی تامەزرۆی ڕزگاری و ئازادی و شۆڕشی ڕەوا لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی لە ئێران.
بە هەست کردن بەو زەرورەتیانە لە کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوەی 1363ی کۆچی خۆری بەهەوڵ و تێکۆشانی ڕێبەرایەتی و دڵسۆزانی سازمانی خەبات, مانگنامەی تێکۆشان لە گوندی سەرا و لە بناری کێوی گمۆ لەهەل و مەرجێکی دژوار و سەخت چاپ کراو و بەناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بڵاو کرایەوە.
بڵاوکراوەی تێکۆشان بە شەونخوونی و دڵسۆزی تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات بە بابەتی و زانیاریی سەرەنج ڕاکێش لە کات و ساتی خۆی ئەبوویە هاورێی پێشمەرگەکان و دێ بە دێ و شار بە شار لە ناو کۆمەڵانی خەڵک بڵاودەکرانەوە و تامەزرۆیی نیشتمانپەروەرانی ناوخۆش ئەوەندەی تر دەبوویە هاندەر و پاڵپشت بۆ بەردەوام بوونی دەرکردنی تێکۆشان, لەو هەل و مەرجە حەستەم و ناخۆشدا کە هێزە چەکدارە جینایەتکارەکانی دەسەڵاتی ئێران لە شارو گوندەکانی کوردستان دروستیان کردبوو.
تێکۆشان بە زەحمەت و هەوڵی هەموو ئەو تاکانەی لە بەشەجۆراوجۆرەکان کاریان ئەکرد و لەپاش گەیاندنی بە دەستی خەڵک بە کاریگەرییە بەرچاوەکانی لە سەر ورە و ئیرادە و باوەڕی خەڵک دەهاتە بەرهەم و لەو کەشە کپکراوەی سەرکووت و ئازادییەکانی خەڵک ، تێکۆشان بووە چراێکی ڕووناککەرەوەی رێگەی حەقیقەت و تێکۆشانی شۆڕشگێرانە.
هەرچەند بە هۆی گۆڕانکارییەکان ئامرازەکانی ڕاگەیاندن گۆڕدران و لەئێستا دا ئینتەرنێت و ماهوارە دەوری سەرەکی لە ژیانی مرۆڤایەتی دەگێڕن، بەڵام بڵاوکراوەی وەک کتێب و رۆژنامە و گۆڤار هێشتاش بە هۆی تایبەمەندییەکانیان ڕکابەری ئامرازە بە هێزەکانی ئێستا دەکەن و خاوەن کاریگەری و جێ پەنجەی دیارن بەسەر تاکەکانی کۆمەڵگا و تێکۆشانیش بە خۆ رێخستن لەگەڵ پ٠Žشکەوتنەکانی سەردەم و سوشیال میدیا خۆی بەرۆژ کردۆتەوە و لە ڕێگەی ئینترنێت لەسەر ڕساڵەتی خۆی وەک ئامرازێکی پەرەپێدەری رۆشەنبیری و ئاگایی و زانیاریی بەردەوامە.
لە سی و هەشتەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی تێکۆشان سڵاو دەنێرین بۆ ڕوحی پاکی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حوسێنی دامەزرێنەر و ڕێبەر و شاعیر و ئەدەیب و نووسەری بەتوانای گەلەکەمان و سڵاو لە ڕوحی هەموو ئەو شەهیدانەی جێ پەنجەیان لەسەر بڵاوکراوەی تێکۆشان دیارە و هەروەها ڕێز دەگرین لە سەرجەم ئەو نووسەر و قەلەم بەدەست و کادرە تەکنیکیانەی کە یارمەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی تێکۆشانیان داوە.
پیرۆز بێ سی هەشتەمین ساڵیادی دەرچوونی تێکۆشان ئۆرگانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بڕوخێ رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
سەرکەوێ خەبات ی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومێتەی ناوەندی
30ی خاکەلێوەی 1401 کۆچی خۆری