پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لە ژێڕ شکەنجە گیانی سپارد

هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لە ژێڕ شکەنجە گیانی سپارد

خەباتمێدیا:هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای کرماشان دوای دەست بەسەر کردنی بەدستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە تاران لە ژێر شکەنجە گیانی سپارد.
بەپێی سەرچاوەی هەواڵەکان ، هاووڵاتییەک بە ناوی میلاد جەعفەری تەمەن 25 ساڵ, پاش ئەوەی کە ڕۆژی پێنج شەممە 18ی خاکەلێوەی 1401(7 ئاوریلی2022)بە دستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئاگاهی تاران دەست بەسەر کرابوو.
لە گرتوخانەی ئاگاهی شاپوور کە یەکێکە لە خراپترین گرتوخانەکانی ئێران ،لە ژێر شکەنجە دا گیانی سپارد.
یەکێک لە نزیکانی میلاد جەعفەری بە هەواڵدێری هەنگاوی راگەیاندوە: تەرمی میلاد ڕۆژی هەینی رابردوو کە بۆ پزیشکی دادوەری کەهریزەک گواستراوەتەوە لەو وێنەیەی پیشانی باوکی دراوە نیشانەکانی لێدان و ڕەش بوونەوە لەسەر سینگی و خۆێن بەر بوون لە لووت و دم و گوێچکەی لەسەر بووە.
تەرمی میلاد ڕۆژی هەینی 19ی خاکەلێوە کە بۆ پزیشکی دادوەری گواستراوەتەوە لە دوای چوار ڕۆژ بنەماڵەکەی ئاگادار کراونەتەوە و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم رێکەوتی مردنی میلادیان 22ی خاکەلێوە ڕاگەیاندووە ،هەروەها پزیشکی دادوەری ڕایگەیاندووە مردنی میلاد بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بووە.
تەنانەت بنەماڵەی جەعفەری وێرای تۆمار کردنی سکاڵا، تا ئێستا لە وەرگرتنەوەی تەرمی منداڵەکەیان خۆیان بواردووە و دەڵێن هەتا توێکاری جەستەیی بۆ نەکرێ تەرمەکە وەرناگرنەوە.
میلاد جەعفەری خەڵکی سرفیروزئاوای کرماشانە و لە تاران دادەنیشێ ، لە سێ ریانی ئەفسەریەی تاران لەگەڵ هاوڕێیەکی دا بە ناوی ئومید بە دستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئاگایی بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر بە شێوازی زۆر ناشیرین دەست بەسەرکراون.
بە پێی بەڵگەکانی هەنگاو، لە ساڵی 2021 لانیکەم 17دەست بەسەرکراوی کورد لە گرتوخانە کانی ڕژیم گیانیان داوە کە 10کەس لەوانە لە ژێر شکەنجەدا مردوون.


2 ساڵ و 7 مانگ و 1 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لە ژێڕ شکەنجە گیانی سپارد

هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لە ژێڕ شکەنجە گیانی سپارد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن