خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە 31ی خاکەلێوەی 1401 جارێکی دیکە ئیبراهیم خەلیل سدیقی هەمەدانی لە شاری مەریوان مانی لە دەرمان و خواردن گرت.
ناوبراو لە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوویش مانی لە خواردن گرتبوو و دەسەڵاتدارانی زیندان بەڵێنیان پێ دا لەگەڵ کوڕەکەی لە بەندیخانەی شاری کامیاران بگوازرێنەوە بۆ بەندیخانەی شاری ورمێ، بەڵام پاش زیاتر لە یەک مانگ بەهۆی ئەوەی کە ئەم زیندانییەو کوڕەکەی نەگوازرانەتەوە و بەڵێنی خۆیان پێشێل کردووە، دیسان مانی گرتووە لە خواردن و دەرمان.
ناوبراوتەمەنی ٦۲ساڵە و تووشی نەخۆشی شەکرە بووە, بۆچارەسەرکردن پێویستی بە نەخۆشخانەیە و تا ئێستاش کوڕەکەی لەزیندان ئاگای لێ بووە. ڕۆژی ۱۹ی بەفرانباری ۱٤۰۰ دەسەڵاتدارانی ڕژیم، لە ناکاو ئەم دوو زندانییەیان بۆ زیندانی کامیاران و مەریوان گواستەوە.