خەبات مێدیا: ئیمانۆێل ماکڕۆن بۆ جاری دووهەم بوویەوە بە سەرۆک کۆماری فەڕانسە:
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، ئیمانۆێل ماکڕۆن بۆ جاری دووهەم بوویەوە براوەی هەڵبژادنەکانی فەڕانسە و بۆ دەورەیەکی پێنج ساڵە جارێکی دیکە کورسی کۆشکی ئێلیزەی بەدەست هێنا.
جێی ئاماژەیە کە رۆژی یەک شەممەخەڵک بۆ بەشداری لە دەوری دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە چوونە سەر سندووقەکانی دەنگ دان.
شایەنی باسە کە دەنگ دان لە فەڕانسە بە 48.7 ملیۆن دەنگدەر بۆ هەڵبژاردنی ئیمانۆێڵ ماکڕۆن سەرۆک کۆماری ئێستای فەڕانسە و مارین لۆپێن ڕێبەری ڕاست ڕەوە تووندئاژۆکان سەعات 8ی سەر لەبەیانی بەکاتی فەڕانسە دەستی پێکرد و سەعات 7ی سەر لە ئێوارە کۆتایێ هات، هەر وەها لە ڕاپرسیە گشتیەکاندا ڕێژەی دەنگەکانی ئیمانۆێل ماکڕۆن 57.5لەسەد بووە و مارین لۆپێنیش 42.5لەسەر ڕاگەیەندراوە.