پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

32ساڵ زیندان بۆ دوو خوێندکاری زانکۆی شەریف

32ساڵ زیندان بۆ دوو خوێندکاری زانکۆی شەریف

خەبات مێدیا: دادگای ئینقلابی تاران، 32ساڵ زیندانی بەسەر دوو خوێندکاری زانکۆی شەریفی تاران سەپاند.
ئەم دوو خوێندکارە بە ناسناوی عەلی یونسی" و ئەمیر حوسەین مورادی" بە حوکمێکی زاڵمانە لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری تاران هەرکامەیان بە 16ساڵ زیندان حوکم دراون.
تاوانی پاڵنراو لە دژی ئەم دوو خوێندکارە لە دەمودەزگای نادادپەروەرانەی ڕژیمی ئێران،بریتین لە پڕۆپاگاندە لە دژی نیزام" پێکهێنانی کۆڕ و کۆبوونەوە لە دژی ئەمنیەتی وڵات" و هەروەها فساد فی الارض.
ئەم دوو خوێندکارەی زانکۆی شەریف ڕۆژی هەینی 22ی خەزەڵوەری ساڵی 1399 لە لایەن هێزەکانی ڕژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی و حوکمی دادگا و بە لێدان و بە شێوەی جیا لەیەک دەستبەسەر کراون.
علی یونسی، خوێندکاری بەشی ئەندازیاری کامپیوتری و براوەی مدالیای زێڕی ئۆلەمپیادی جیهانی ئەستێرەکان و ئەمیرحوسەین مورادی خوێندکاری فیزیکی و براوەی مدالیای زیوی ئۆلەمپیادی ئەستێرەکانی وڵاتی ئێرانە.


2 ساڵ و 6 مانگ و 26 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

32ساڵ زیندان بۆ دوو خوێندکاری زانکۆی شەریف

32ساڵ زیندان بۆ دوو خوێندکاری زانکۆی شەریف



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن