خەبات مێدیا: ڕاپۆرتی ساڵانەی یەکێتی ئورووپا لەبارەی رەوشی مافی مرۆڤ و دێموکراسی لە جیهان لەساڵی 2021 و نیگەرانی لە پێشێلکردنی مافی مڕۆڤ لە ئێران.
لە ڕاپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە وەڵاتی ئێران ئاماژە بەپێشێل کردنی مافی مرۆڤ ، کارەساتی کوویدی 19، ڕێژەی زۆری سێدارە، کەمبوونەوەی ئازادییە مەدەنییەکان، هەڕەشەو خستنە ژێرفشار و شکەنجە لە گرتووخانەکان و دستبەسەر کردنی چالاکانی مافی مرۆڤ،کارەساتی ئاو کە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لێکەوتەوە، کراوە.
لە چەند بەشێک لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە
پێداچوونەوەیەک لە سەر بارودۆخی مافی مرۆڤ و دیموکراسی Ø› بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ساڵی 2021 هەتا ئێستاش جێگای نیگەرانیە، سەرەڕای ئەوەش کارەساتی کوویدی 19زیانی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە کەمترین پشتیوانیان هەیە لە کۆمەڵگەدا . رژیمی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو،ڕێژەی ئێعدامەکانی بردۆتە سەرەوە و ئەو بابەتە جێگای نیگەرانییە و هەروەها بەکارهێنانی سزای ئێعدام بۆ تاوانبارانی مێرمنداڵ جێگەی نارەزایەتی بووە.
سنوردارکردنی ئازادی مەدەنی ، نەبوونی گەرەنتی بۆ سزایەکی دادپەروەرانە، سنوردارکردنی ئازادی بەیان ،مەزهەب یان بیروباوەڕ و مافی مرۆڤ، مافی ژنان و کچان بەردەوامی هەیە. هەڵسوکەوتی نەگونجاو و شکەنجە لە گرتووخانە،دەستبەسرکردن و تاوان بارکردنی دوو رەگەزەکان و بارودۆخی چالاکانی مافی مرۆڤ هەتا ئێستاش جێی نیگەرانی زۆرە.
کەمی ئاو لە خوزستان بوو بە هۆی زنجیرەیەک لە خۆپیشاندان و نارەزایەتی لە هاوینی 2021 کە بە توندوتیژییەکی لەڕادەبەدەری هێزە سەرکوتکەرکانی رژیم رووبەرو بوویەوە.
هەوڵی یەکێتی ئوروپا-
یەکێتی ئورووپا بەردەوام داوای لە ئێران کردوە کە سیاسەتێکی جیدی لە راست، لابردنی سزای ئێعدام بەرەوپێش بچێت و لە رێگەی بەیاننامەی گشتی بەکارهێنانی سزای ئێعدام بە تایبەت دژی ژنان و مێرمنداڵان و نارازیانی سیاسی و جیابیرانی بە تووندی محکوم کرد.
یەکێتی ئورووپا هەتا ئێستاش داوا لە کاربەدەستانی ئێرانی دەکات بەجیدی سزای ئێعدام نەهێلێ. و هەروەها نیگەرانی خۆی لە بارودۆخی بەندکراوانی سیاسی و کەسانی دوو رەگەزەدەربڕی.
و باسی لەوە کردووە کە ئەم کەسانە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەو تاوانێک لە ئێران دەستبەسەر دەکرێن. هەروەها دووپاتی کردوە کە پێویستە دڵنیا بینەوە کە هەموو بەندکراوان لە بارودۆخی ئەمن و هاوتا لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی هەبن.
یەکێتی ئوروپا هەتا ئێستاش پارێزەرێکی بەهێزە بۆ ئەو راپۆرتنێرە تایبەتانەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە بواری مافی مڕۆڤ لە ئێران"، چالاکی دەکەن و ڕژیمی ئێران هان دەدات کە بە شێوەی تەواو لەگەڵ ئەم راپۆرتنێرانە هاوکاری بکات.