بریارنامەی پارلمانی ئوروپا دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران
خەباتمێدیا: پارلمانی ئوروپا بریارنامەیەکی لەدژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێراندا پەسەند کرد.
خەباتمێدیا: پارلمانی ئوروپا بریارنامەیەکی لەدژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێراندا پەسەند کرد.
لەو بریارنامەیەدا کە رۆژی پێنجشەممە 23ی رەشەممە، لەلایەن نوێنەرانی پارلمانی ئوروپاوە پەسەند کرا، داوا لە رژیمی ئاخوندی کراوە کە دەست هەڵگرێ لە پێشێلکردنی مافی ژنان و پارێزەرانی مافەکانیان.
لەو بریارنامەیەدا بەتایبەتی هاتووە:
نوێنەرانی پارلمانی ئوروپا لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و تەواوی ئەو هۆکارەکانی سەرکوتی سیاسی لە ئێراندا پێناخۆشبوونی خۆیان دەربری.
پارلمانی ئوروپا داوای لە رژیم کرد کە بە تاوان ناساندنی کاری پارێزەران و چالاکوانانی مافی ژنان راگرێت.
هەروەها نوێنەرانی پارلمانی ئوروپا داوایان لە هەموو وڵاتانی یەکێتی ئوروپا کرد کە لە ئێراندا کاری دیپلۆماتی دەکەن، بەتەواوی ئەو هۆکارانەی کە لە دەستیان دایە پشتیوانی و پارێزگاری لە پارێزەرانی مافی مرۆڤ بکەن.
ئەو نوێنەرانە هەروەها داوایان لە پلەدارانی ئێران کرد کە پارێزەرانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەوانانی گیراو لە زیندانەکانی رژیمدا بوون و داوایانکرد کە بە زووترین کات ئازاد بکرێن کە بەهۆی داواکردنی ئازادی بەیان و گردبونەوەی ئاشتیانە سزا دراون.
لەو بریارنامەیەدا هەروەها هاتووە، بە پشت بەستن بە ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: لەساڵی 2018 دا دووهەمین وڵات کە زۆرترین ئاماری ئێعدامی تێدا ئەنجام دراوە لە جیهاندا، وڵاتی ئێرانە.