خەبات مێدیا: لاوێکی خەڵکی ورمی بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
ڕۆژی شەممە 7ی جۆزەردان لاوێکی کوردی خەڵکی ورمی بەناوی حەبیب حاتەمی سینا ئابادی و تەمەن 18ساڵ لە ئاکامی تەقینەوەی مین هەردوو دەست و چاوی بەسەختی بریندار دەبێت.
شایەنی باسە ئەم لاوە کە خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە پارێزگای ورمێ و نزیک لە سنووری تورکیا کاری شوانی دەکرد لە پڕ مینێک پێیدا دەتەقێتەوە و هەر دوو دەست و چاوی بریندار دەبێت، جێی ئاماژەیە کە ئەو لاوە لە ئێستادا گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ورمی، بەوتەی کەس و کارەکەی باری تەندروستی زۆر خراپە.