پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرز بوونەوەی سەد لە سەدی حوکمی سێدارە لە دوای هاتنی رەئیسی جەللاد

بەرز بوونەوەی سەد لە سەدی حوکمی سێدارە لە دوای هاتنی رەئیسی جەللاد

دوو رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و فەرانسە رۆژی پێنجشەممە باس لە بەرز بوونەوەی سەد لە سەدی حوکمی سێدارە لە دەورەی نوێی سەرۆک کۆماریی ئیبراهیم رەئیسی دەکەن.رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و فەرانسە پێکەوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی سزای سێدارە لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی کە رۆژی هەشتی مانگی گوڵان بڵاوکرایەوە ئەم هەواڵەیان ڕاگەیاند.لە چواردەیەمین راپۆرتی ساڵانە لەسەر سزای سێدارەلە ئێران ئاماژە بە سەپاندنی سزای مەرگ و بەرز بوونەوەی سزای سێدارەی پەیوەند بە مادە هۆشبەرەکان کراوە.ڕاپۆرتی 120لاپەرەیی دوو رێکخراوی مافی مرۆڤ ئاماژە بە لە سێدارەدانی 333کەس لە ساڵی 2021 و بەرز بوونەوەی 25لەسەدی لە چاو ساڵی رابردوو دەکات. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا سەدلەسەد ڕێژەی سزای سێدارە بەرز بووەتەوە .ئەم ئامارە لە ساڵەکانی 2020و2019دا 267و280کەس بووە.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ئەمساڵدا تەنیا 55 بابەتی ئەم سێدارانە لەلایەن سەرچاوەی رەسمی راگەیندراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ساڵەکانی 2021و2019دا 91کەس و84و 93 کەس لەلایەن سەرچاوەفەرمییەکان راگەیندراوە.83/5 لەسەدی ئەم سێدارانە کە دەکاتە 278کەس لە ڕاپۆرتی ساڵی 2021 ڕانەگەیندراوە.ئەم سەرژمێرییە بەرز بوونەوەی پێنج هێندەی لەچاو نێوەنجی سێدارەی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە نێوان سالانی 2018 تا 2020 نیشان ئەدات.
ڕاپۆرتی ئەم دوو ڕێکخراوە مافی مرۆڤە باس لەوە دەکەن سزای سێدارەی کەمەنەتەوەییەکان لە ساڵی 2021 لە ئێران بەرزبوونەوەیێکی بەرچاوی هەبووە.بە جۆرێک‌ کە 21لەسەد لەو کەسانەی کە لە سێدارە دراون لە ساڵی 2021 هاوڵاتیانی بەلوچ بوونە.
لە ساڵی 2021 لانی کەم دوو منداڵ و لانی کەم 17ژن لە نێوان ئێعدامەکان بوون ، وێڕای دژایەتی نێونەتەوەییەکان، کاربەدەستانی رژیمی ئێران لە ساڵی 2021 هەروا لەسەر سێدارەی مناڵانی بەردەوام بوون.
زۆر بوونی ژمارەی سێدارە لە ئێران لە ساڵی 2021 زایینیدا، لە حاڵێکدا بووە کە دانیشتنی ڕژیمی ئێران و کۆمەڵگەی جیهانی بۆ زیندووکردنەوی رێکەوتنی بەرجام، بە بێ لەبەرچاوگرتنی کارەساتی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ئارادا بووە.
ئەم دوو رێکخراوە مافی مرۆڤە دەڵێن نە تەنیا ژمارەی سێدارەکان لەمەودای دانوستانەسیاسییەکان لە نێو ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی چۆتە سەرەوە، بەڵکو گۆرانکاری یاسایی، لە ساڵی 2017 کە بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی سێدارەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر بووە ڕووی داوە و لە کردوەدا ئەم ڕێژەیە دانەبەزیوە و هیچ نەگۆڕاوە.
مەحمود ئەمیری موقدم بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە بارەی ئەو ڕاپۆرتە دەڵێت: بارودۆخی قەیراناوی مافی مرۆڤ و ژمارەی زۆری ئێعدامەکان لە ڕژیمی ئێران هیچ کاتێک بەشێک لە وتووێژی بەرجام نەبووە و وادیارە کە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران لە کاتی دانوستانی سیاسی دەستی خۆیان بۆ چربوونەوی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ کراوەتر دەبینن.
رافائل شنوئیل-هازان بەڕێوبەری ڕێکخراوی فەرانسەوی (پێکەوە دژ بە سزای سێدارە)هەروەها پێداگری کرد کە بابەتی سزای سێدارە دەبێ لە سەرەوەی هەموو دانوستانێک نێوان ڕۆژئاوا و ئێران ببێ.
ئەم دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤە" لە کۆتاییدا خوازیاری ڕاوەستانی بەپەلەی جێبەجێ کردنی سزای مردن لە ئیران بوون و داوا ئەکەن ئەو وەڵاتە ئورووپاییانەی کە لەگەڵ ئێران پێوەندی دیپلۆماسیان هەیە، دەوری چالاکتریان لە بردنەسەرەوەی بەرپرسیارەتییەکانیان بۆ لابردنی سزای مردن لە ئێران هەبێ.


2 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرز بوونەوەی سەد لە سەدی حوکمی سێدارە لە دوای هاتنی رەئیسی جەللاد

بەرز بوونەوەی سەد لە سەدی حوکمی سێدارە لە دوای هاتنی رەئیسی جەللاد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن