پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخ حوسەینی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی لاوانی خەبات

پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخ حوسەینی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی لاوانی خەبات

لاوانی تێکۆشەری کوردستان!
جەماوەری ستەملێکراوی کوردستان و ئێران!
بەڕێزانی دەستەی بەڕێوەبەری و ئەندامانی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران!

لە سەرەتادا بە بۆنەی یازەدهەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوان گەرمترین پیرۆزبایی تان پێشکەش دەکەم.
لە کاتێکدا ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی کوردستانی ئێران بەرز ڕادەگەرین کە لاوان لە کوردستان و سەرانسەری ئێران، ژیانی سەخت و پڕ لە کارەسات بەڕێ‌ دەکەن.
بە هۆی سیاسەتی زاڵمانەو جینایەتکاری و نەزانی ئاخوندە دەسەڵاتدارەکان لاوان بە تایبەتی و تێکڕای هاونیشتمانیانی کوردستان و تێکرای گەلانی ئێران، ئاسودەیی و ژیانی ئاساییان نییەو نە تەنیا دەبێ‌ لە بەرانبەر سەرکوت و ستەمگەریەکان و چەوسانەوەی سیستماتیک و بە بەرنامەی ئاخوندەکاندا بوێستنەوە، هەروەها دەبێ‌ بۆ دابین کردنی بژێوی و ڕوبەڕوبونەوە لە هەژاری تاقەت پڕوکێن تێبکۆشن.
بە پێویستی دەزانم سپاس و قەدر دانی خۆم بە لاوانی تێکۆشەری کوردستان و لاوانی سەرانسەری ئێران و ڕێکخراوی لاوانی خەبات و تێکڕای لاوانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات پێشکەش بکەم کە بە تێکۆشان و نەبەزییان لە بەرانبەر دەسەڵاتی ستەمگەرو دژی کوردو دژی ئینسانی نەترسانە لە مەیدانی شۆڕشدا خۆڕاگریان کردوە.
ئاشکرایە لە مێژووی گەلی کورد، لاوانی تێکۆشەر هەمیشە پێشڕەوی شۆڕش بوون و دەوری سەرەکیان لە مەیدانی سیاسی ،کۆمەڵایەتی و زانستی وخوێندەواریدا گێڕاوە.
لە ماوەی زیاتر لە ٤٣ ساڵ شۆڕشی ڕەوای خەڵکی کورد و تێکڕای گەلانی ئێران لە بەرانبەر ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی، لاوان بە بەردەوامی پێشڕەو قارەمان و نەبەز بوون و وەک لەمپەرو قەڵای لە گیران نەهاتوو لە بەرانبەر ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە وێستاونەوەو توانیوانە ئاڵای شۆڕشی ئازادیخوازی و مافخوازی بە شەکاوەیی بهێڵنەوە.
ئاشکرایە لاوانی تێکۆشەرو قارەمان لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات و لە ڕیزی ڕێکخراوی لاوان، لە ماوەی ساڵەکانی تێکۆشانداو بە تایبەت لە ماوەی ۱۱ ساڵ بەسەر دامەزرانی ڕێکخراوی لاواندا، دەوری سەرەکی یان لە پێناو ڕێبازی کوردایەتی و ئازادیخوازی و مانەوەو پێشکەوتنی سازمانی خەبات و شۆڕشی ڕەوا لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی گێڕاوە.
گومانی تێدا نیە کە ڕێکخراوی لاوانی خەبات لە مەیدانی تێکۆشان و بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانە، تا سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجی یەکجاریی کە ڕزگاری و ئازادی گەلی کوردو ڕوخانی ڕژیمی دژە کوردو دژی ئینسانی ئاخوندەکان لە ئێراندا چالاکانە تێدەکۆشێ‌ و بەردەوام دەبێ‌.
سڵاو و درود بۆ ڕۆحی بەرزی پێشمەرگە لاوە شەهیدەکان لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات کە گیانی پیرۆزیان فیدای ئازادی گەلی کورد و ئازادی کوردستان کرد. هەروەها سڵاو و درود دەنێرم بۆ ئەو کادرو پێشمەرگە تێکۆشەرانەی ڕیزەکانی سازمانی خەبات کە لە تەمەنی لاوی و مێرمنداڵی لە ڕیزی سازمانی خەباتدا بوون و بەردەوامن لە خزمەت بە ڕێبازی ئازادیخوازی و ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.
سەرکەوی خەباتی لاوانی پێشرەو ئازادیخواز.
سەرکەوێ شۆڕشی ڕەوای گەلانی ئێران.
مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
۱۱ ی بانەمەڕی ١٤٠ ١ کۆچی خۆری
٣٠  ئاوریلی ٢٠ ٢٢ زایینی


2 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخ حوسەینی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی لاوانی خەبات

پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخ حوسەینی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی لاوانی خەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن