یه‌ک شه‌مه‌ 

2 به‌فرانبار 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پیرۆز بێ یەکی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکار

پیرۆز بێ یەکی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکار

کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان و ئێران!
خەڵکی تێکۆشەر و ماف ویستی کوردستان!
لە ئاکامی خەبات و تێکۆشانی کرێکارانی ئەمریکایی و سەرهەڵدانی جوڵانەوەێکی مافخوازانەدا،یەکی مانگی مەی وەک رۆژی کرێکارانی جیهان دیاری کراو هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا جەماوەری ووڵاتان و کرێکاران و ناوەندە سنفیەکان، بە وەڕێ‌ خستنی چالاکی جۆراوجۆر رێز لەو رۆژە ئەگرن و ئەو چالاکیانە بەستێنیک دەبێ‌ بۆ هێنانە بەرباسی داواکاریی و ویستە ڕەواکانی کرێکاران و رەنجدەران.
لەگەڵ ئەوەشدا کە هەلومەرجی کریکاران بە گشتی لەسەرانسەری جیهاندا شیاو و دڵخواز و بێ کەم و کوری نییە بەلام ئەو رەوشە ناهەموارە لە وەڵاتانی دیکتاتۆر و پر٠Ž قەیراناویی زۆر کارەساتبارترە و بە تایبەتی چینی زەحمەتکێش و کرێکار لە وەڵاتی ئێران یەکێک لە ستەم لێکراوترین توێژەکانی کۆمەڵگایە و جیاوازیی و زولمێکی سیستماتیک لە لایەن دەسەلاتەوە لە دژی ئەو چینە پەیرەو ئەکرێ.
دۆخی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە ئێراندا بە بوونی دەسەلاتدارانی نەزان و تاڵانچی و بێ دەربەست گەلێک خراپە و سیاسەتە شەرخوازییەکانی ئەو دەسەڵاتدارانە لە ئاستی ناوچە و جیهان دۆخێکی خراپی بۆ کریکاران و رەنجدەران رەخساندووە. لە کاتێکدا کە وەڵاتی ئێران خاوەن سەرچاوە گرانبەها ژێرزەوییەکانی جیهانەو خاوەنی سەروەت و سامانێکی یەکجار زۆرە، بەڵام بەو حاڵەش لەباری هەژاری و بێکاری و گرانی لە وەلاتی ئێران لە دوایین ڕیزبەندی وەڵاتانی جیهانەوە. درێژە دان بە بەرنامە شەرئەنگیزەکانی ئەتۆمی و بە فیرۆ دانی داهاتی گشتی و درێژە دان بە بەرنامەی ئاژاوەگێرییانەی ناردنی شۆڕشی دواکەوتووانەیان و لەو چوارچێوەیە پالپشتی گروپە ترۆریستیەکانی حەماس و حیزبوڵلا و حوسیەکانی یەمەن و حەشدی شەعبی عیراق و بەشار ئەسەدی سوریە و .. هتد و دابین کردنی میلیۆنان دۆلار بۆ ئەو گرووپانە و جێبەجێ‌ کردنی پرۆژە ترۆریستیەکانیان لە ئاستی ناوچە و جیهان بەرنامەی سەرەکی دەسەڵاتی ئاخوندەکانە کە بەردەوام بوون لە سیاسەتێکی لەم چەشنە لەسەر حیسابی خەڵکی هەژاری ئێران و کوردستان بەرێوە ئەچێ. ئاشکرایە ئەو سیاسەتە تەنیا بە تالان بردنی ئەو سەروەت و سامانە و دانی بە گروپە نیابەتیە ترۆریستیەکان کورت نابێتەوە، بەڵکو لە لایێکی ترەوە بۆتە هۆی سەپاندنی تەحریمێکی بەربڵاو لە لایەن کۆمەڵگای جیهان دژ بە دەسەلات لە ئێران و ئەو رەوشە قورسایی و تێچووی ژیانی خەڵکی بۆ چەند بەرانبەر بەرز کردۆتەوە و بەرپرسیاری سەرەکی ئەو دۆخەش ئاخوندانی دیکتاتۆرن لە تاران.
جیاواز لەهەموو ئەو دۆخە قەیراناوییە،دەسەڵات لەسەر ئەساسی ناعەداڵەتی و جیاوازیی دانان بونیاد نراوە و ئەو پاشماوە کەمە لە داهات و سامانەش کە ئەمێنیتەوە لە ناو بازنەی خودییەکان دابەش ئەکرێ و دەرفەت و رانت لەناو بەرپرسان و کەسە نیزیکەکانان دابەش ئەکرێ‌ و هیچ دەروێکی شیاوی ژیانی ئاسایی بۆخەڵک نەماوەتەوە و رۆژ لەدوای رۆژ خەڵکی زەحمەتکێش بەرەو هەژاری و پووکانەوەی زیاتر دەچن. بێگومان ئەو رەوشە نالەبارە تەنیا لە کەرتی ئابووری دا نامێنیتەوە و بەستێنی کۆمەلایەتیش دەخاتە ژێر کاریگەری و خەسارە کۆمەلایەتیەکان چەندین بەرانبەر بەرەو سەر ئەبات و ئەو سەرژمیرییانەی ئێستا لە پێوەند بە خەسارە کۆمەلایەتیەکانی وەک ئعیتیاد و بێکاری و فەساد و فەحشا لە بەردەستن، بەڵگەن بۆ پشت راست کردنەوەی ئەوراستیە.
بەداخەوە هەموو ئەو دۆخە کارەساتاوییە لە کوردستان و بۆ خەڵکی کورد بە دەیان قات خراپترە و جیاواز لە هەموو ئەو فشارانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا سێبەری قورسی روانگەی ئەمنیەتی بەسەر کوردستان و سیاسەتی جیاوازیی نەتەوەیی و دینی لە راست خەڵکی کورد دۆخی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستانی زیاتر نالەبار کردووە. نەبوونی ناوەندێکی بەرهەمهێنان و دەرفەتی کاری شیاو بە ناچاری وای کردووە کرێکاران روو بکەنە کاری پر مەترسی کۆلبەری کە ئەوەش یان ئەکوژرێن یان بارەکانیان لێ ئەدزری و زیانیان لێ ئەدرێ‌ و یا ئەبێ زێدی خویان بە جێ بێڵن و روو بکەنە شارەکانی تری ئێران یان پەڕیوەی وەڵاتانی دراوسێ بن.
ئەوەی جێگەی خوشیە ئەوەیە کە خەڵک بە گشتی و چینی کریکاران و رەنجدەران بە تەواوی لە ناوەرۆکی نیزامی دژە مرۆڤی ئاخوندی گەیشتوون و بەو راستیە گەیشتوون کە تا ئەو نیزام و دەسەڵاتە لەسەر حوکم بمێنێ‌ ناتواندرێ‌ چاوەروانی هیچ ئەنجامێکی ئەرینی و لە قازانجی خەڵک بین.
راپەرینە سەرانسەرییەکانی هاوین و بەفرانباری ساڵەکانی 96 و 98 کە زیاتر لە 100 شاری ئێران راپەرینی گشتی تێدا کرا و بە شۆڕشی برسیەکان ناوی لێ برا ئەو راستیەمان بۆ دەسەلمێنێ‌ کە ئیتر خەڵک هیوایان بەو دەسەڵاتە نەماوە و ئەرکی رووخان و لەناوبردنی کۆشکی ستەمی ئاخوندان لەسەر چینی کریکاران و زەحمەتکێشان ئەبێ کە هەمیشە رێژەی چەوسانەوە و نەهامەتیەکان لەسەر یان بە چەندین قات بووە.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی گەرمی بە بۆنەی رۆژی یەکی مانگی مەی لەسەرجەم کرێکاران و زەحمەتکێشانی ئێران و کوردستان ڕادەگەێنێ‌ و داواکارە بە خەباتێکی یەکانگیرانە و هاوئاهەنگی لە پێناو دەستبەرکردنی مافە رەواکانی گەلانی ئێران بە هەموو چین و توێژەکانەوە لە تێکۆشان و خۆراگری دابن. بێگومان هیچ دەسەڵاتێکی درەندە ناتوانێ‌ خۆ لە بەرانبەر ئیرادەی یەکگرتووانەی خەڵک کە خوازیاری گۆرانن بگرێ‌ و دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی مەحکوومە بە لەناوچوون و نەمان.
پیرۆز بێ رۆژی کریکارانی جیهان
بروخی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
1/5/2022


2 ساڵ و 7 مانگ و 21 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیرۆز بێ یەکی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکار

پیرۆز بێ یەکی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکار



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن