خەبات مێدیاØ› بە پێی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان ڕۆژی یەکشەممە ۱۱ی گوڵان مامۆستایان لە شارەکانی کەرەج، ئەراک،بووشهر، نوورئاوا، پارێزگای فارس، خومەینی شار، و هەروەها لە زۆربەی شارەکانی کوردستان وەک سەقز، کرماشان و.... کۆبوونەوە. ئامانجی کۆبوونەوەی سەرانسەری مامۆستایان، بەرزکردنەوەی داواکانیان و مافی خۆیان بە پێی پلەبەندی و هەروەها مافی خانەنشینان و ئازادی مامۆستایانی بەندکراوە.
لەم زنجیرە گردبوونەوەدا بە ڕادەیەکی زۆر ڕژیم فشاری خستۆتە سەر مامۆستایانی مافخواز و ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی مامۆستایان و هەروەها بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، هێزەئەمنییەکانی ڕژیم دەیان کەسیان بانگ کردووە و هەروەها خەت و تەلەفوونی زیاتر لە ۱µ کەسیان وەستاندووە.
مامۆستایانی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دەیان جار دەستیان بە خۆپیشاندن و ناڕەزایەتی گشتی کردووە و دوابەدوای ئەم ناڕەزایەتیە سەدان مامۆستا لە لایەن بنکە ئەمنییەکان و ئیدارەی پەروەردەوە بانگ کراون و دەستبەسەر و ڕوانەی زیندان کراون.
ئامانج لە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوانە ، پرۆگرام و بەرنامەیەکی ناتەواو و جێبەجێ نەکراو لەلایەن دەسەڵاتەوە لە حەق و مافی چالاکوانان و خانەنشینانە و هەروەها سەرکوتی بەردەوامی ئەم چالاکە سێنفیانەیە.