پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لەمەڕ مەحکووم کردنی کردەوەی ترۆریستی نیوزلەند
رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی حەبات ی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمرۆی نیوزلەند هەڵوێستی دەربری کە بەمجۆرەی خوارەوەیە:
رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمرۆی نیوزلەند هەڵوێستی دەربری کە بەمجۆرەی خوارەوەیە:
کردەوەی ترۆریستی و کوشتنی موسلمانان لە نیوزلەند مەحکوم دەکەم.
ئەمڕۆ ترۆریستێک هێرشی چەکداری کردە سەر دوو مزگەوت لە شاری (کرایس چێرچ) لە وڵاتی نیوزلەند و زیاتر لە 49 کەسی کوشت و چەندین کەسی دیکەی بریندارکرد.
ئەو کردەوە قێزەون و جینایەتکارانەیە هاوشێوەی کردەوە دڕندانەو بێ بەزەییانەکانی ترۆریستەکانی داعش و ترۆریستەکانی رژیمی ئاخوندیە بۆ سەر خەڵکی بێ تاوان و بە توندی مەحکومی دەکەین.
هەر کردەوەێکی رەشەکوژی و لە ژێر هەر بیانوێک و بەناوی هەر باوەڕو دین و بۆچوونێکەوە ناڕەواو وەحشیانەیەو دەبێتە هۆی شێواندن و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگەو نەهێشتنی موتمانە لە ناو مرۆڤەکاندا .
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حسێنی
15/3/2019