خەبات مێدیا: ئێواری ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱۱ی بانەمەڕی ۱۴۰۱ کۆچی خۆری ناوچەی خەبات و ناحیەی ڕزگاری کەوتە بەر پەلاماری مووشەکی میلیشیاکانی سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران.
دژە تیرۆری هەریمی کوردستان ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ۱ی مانگی مەی شەش مووشەک لە نزیکی زێی بادینان لە سنوری قەزای خەبات کەوتوونەتە خوارەو کە بە خۆشیەوە هیچ زیانی مادی و گیانییان نەبووە. ئەم مووشەکانە لە ناوچەی بەرتلەی سەر بە قەزای حەمدانییەی نەینەوا ئاراستەی هەریمی کوردستان کراون.