خەبات مێدیا:رۆژی سێ شەممە 13ی بانەمەڕی 1401 ژمارەیەکی بەرچاو لە ئێرانیانی ئازادە، شاهیدانی جینایەتەکانی حەمیدی نووری، خانەوادەی قوربانیان، ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات و لایەنگرانی سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران هاوکات لەگەڵ کۆتا رۆژەکانی دادگایی کردنی پاسدار حەمیدی نووری ئاکسیونێکی بەرینیان بەرێوەبرد.
لەو ئاکسیون و گردبوونەوە دا بەشداران بە دانی دروشم و شیعاری جۆراوجۆر خوازیاری دادگایی کردنی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی بە تاوانی جینۆساید و جینایەت دژ بە مرۆڤایەتی بوون.
هاوکات ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی ئێرانی و سوئیدی بە دانی وتار پشتیوانیان داوای دادستانی دادگای سوئید بۆ سزای هەتا هەتایی بۆ حەمید نووری کرد.
شایانی گوتنە ژمارەیەک لە بەرپرس و کادر و ئەندامی کومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات بەشداری ئەو ئاکسیونەیان کرد و دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی باقی بەشداران بۆ مەحکوم کردنی حەمیدی نووری بە زیندانی هەتا هەتایی و دادگایی کردنی باقی دەسەڵاتدارانی رژیمی تاوانکاری ئاخوندی.