خەبات مێدیا:زۆرینەی باڵای مەجلیس سەنای ئامریکا بەگەڵاڵەی پێشنیاری لەلایەن جێمز لەنکفورد لەپێوەندی بە مانەوەی سپای تێرۆریستی پاسداران لەڕیزی ڕێکخراوەتێرۆریستەکاندا دەنگی ئەرێنەیان دا.
ئەم گەڵاڵەیە کە بە ۶۶ دەنگی ئەرێنی لە بەرانبەر ۲۳ دەنگی نەرێنی لە سەنا پەسەند کرا،داوا لە دەوڵەتی بایدن دەکات لەئەگەری گەڕانەوەی ئامریکا بۆبەرجام سپای تیرۆریستی پاسداران هەر لە ریزی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکادا بمێنێتەوە.
بەپێی ئەم گەڵاڵەیە هەر ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئێران جێبەجێ بکرێت، دەبێت سێ نیگەرانی گەورەی سەنای ئامریکا لەبەر چاو بگیرێت. ئەو سێ خاڵە بریتین لە :پێویستی راگرتنی هەموو کردەوەلکی خرابکارانە و دژی دامەزراویی ناوچەکە لەلایەن رژیمی ئاخوندی و درێژەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی سپای تروریستی پاسداران و مانەوەی سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.