خەبات مێدیا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو ئەندامێکی دێرین و دڵسۆزی سازمانی خەبات لە گوندی بڵەسەنی ناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.
رۆژی شەممە 17ی بانەمەڕی 1401ی کۆچی خۆری، کاک رەحمان کەریمی ئەندامی هێزی بەرگری و دڵسۆز و وەفادار بە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد. کاک رەحمان برای کاک عومەری کەریمی ئەندامی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ و یەکێک لە دڵسۆزانی ڕێبازی مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی و سازمانی خەبات بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ڕێبازەکەی و گوند و هاوشاریانی کرد.
کاک ڕەحمان لە دوای ڕاپەرینەکانی ساڵی 1357 وەک هێزی بەرگری سازمانی خەبات ئەرکی پاراستنی نیشتمانی گرتە ئەستۆ و لە چەندین داستانی کەموێنە لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان وەکوو پارتیزانێکی گورج و چالاک و دڵسۆز دەوری قارەمانانەی گێڕا. لە دوای داگیرکردنەوەی کوردستان لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئاخوندیەوە، کاک ڕەحمان وەکوو ئەندامێکی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی سازمانی خەبات خەمخۆر و دەروەست مایەوە.
بەناوی ڕێکخستنەکانی دەرەوەی سازمانی خەبات و بەتایبەت کومیتەی نۆروێژی سازمان پرسە و سەرەخۆشی لە کاک عومەری کەریمی، خانەوادە و کەس و کار و دۆستانی کاک ڕەحمان لە بڵەسەن و ناوچەی بانە دەکەین و لەم خەم و ناخۆشیەدا خۆمان بە شەریک دەزانین.
خوای گەورە کاک ڕەحمانی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی سازمانی خەبات بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سەبر و خۆڕاگری و ئارامی بدات بە کاک عومەر و خانەوادە و کەس و کاری.