پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

‌بەرز بوونەوەی نرخی خۆراک ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە

‌بەرز بوونەوەی نرخی خۆراک ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە

خەباتمێدیاØ› هاوکات لەگەڵ بەردەوامی ناڕەزایەتی لەسەر گران بوونی هێندێک پێداویستی ڕۆژانە، کاربەدەستانی ڕژیم باس لە بەرزبوونەوەی نرخی نان لە داهاتودا دەکەن.
له پارێزگای خوزستان لە دوای ناڕەزایەتی خەڵک و بانگەوازی گشتی دژی گرانی خۆراک، هێڵی ئینتەرنێتی موبایل تووشی کێشەو پچڕان بووە. بە پێی سەرچاوەی هەواڵدەری ئێران ئینتەرنەشنالØ› هێڵی موبایل لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای خوزستان, ئەهواز، سوسنگرد، حەمیدیە، شادگان، ڕۆژی هەینی ئینتەرنێت پچڕاوە. ژمارەێک لە شارۆمەندانی خوزستان پێشتر بانگەوازیان دابوو کە ڕۆژی هەینی ناڕەزایەتی خۆیان لەسەر بەرز بوونەوەی نرخەکان ڕادەگەیەنن و لە چەندین شار گردبوونەوە درووست بووە.
ڕژیم بەرنامەیەکی نوێی بە شێوەی تاقیکردنەوە خستۆتە بەردەست نانەواکان کە دەبێت شارۆمەندان لە رێگەی کارتی بانکی بۆ کڕینی نان هەنگاو بنێن.
نرخی هەر کیلۆ ئارد بۆ بەکارهێنەران وەک هاوەڵاتیان و بە گشتی نانەواکان، لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا لە ۲·۰۰ تمەن گەیشتە ۱۲هەزار تمەن و لە ئێستادا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە بۆ ۱۶ هەزار تمەن.
چەند بەرانبەر بوونی نرخی ئارد، ناڕەزایەتی و نیگەرانی لێ کەوتۆتەوە و کەمبوونەوەی بەرچاوی خۆراک گەلێک وەک ماکارۆنی لە ناو مارکێتەکانی لێ کەوتۆتەوە.
نرخی میوەی جۆراوجۆر بە نرخێکی سەر سووڕ هێنەر لە بازاڕەکانی ئیسفەهانØ›
هاوکات کە باس لە گرانی و نەبوونی ئارد و خوارک دەکرێ و بۆتە کێشەی هاووەڵاتیان لە لایەکی دیکە نرخی چەندین میوەی جیاواز و جۆراوجۆر لە بازاڕەکان دەر دەکەوێت.
نرخی ئەم میوە لوکسانەی وک نارگیل و ئەڤەکادۆ و ئەناناس ... لە یەک دانە و یەک کیلۆ ·۰ هەزار تمەن دەست پێدەکات تا ۱۰۰، ۱۶۰، ۲۰۰، تا ۳۰۰ و ۳µ۰ هەزار تمەن.
باس لەوە دەکرێت کڕێن و فرۆشتنی ئەم مێوانە لە لایەن بنکە و فرۆش و مەیدانی مێوە و سەوزە لە لایەن ئیدارەی کشتووکاڵەوە پەسند نەکراوە و بەشێکی زۆریان لە مەرزی پاکستان لە ڕێگای زەوی بە قاچاغ هاوردەی شارەکانی سیستان و بلووچستان دەکرێت.


2 ساڵ و 6 مانگ و 13 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‌بەرز بوونەوەی نرخی خۆراک ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە

‌بەرز بوونەوەی نرخی خۆراک ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن