پەیامی سازمانی خەبات به‌بۆنه‌ی ٣١ ساڵه‌ی کاره‌ساتی کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه
خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزو خۆڕاگری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
لە ٣١مین ساڵیادی کاره‌ساتی کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا. هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتداری دیکتاتۆ
خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزو خۆڕاگری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
لە ٣١مین ساڵیادی کاره‌ساتی کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا. هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتداری دیکتاتۆر و دڕنده‌ی رژیمی ئاخوندی و رژیمی نگریسی به‌عسی عێراقی بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٨ ساڵ شه‌ڕێکی خوێناویان له ناوچه‌که‌دا به‌رپاکرد، که ناوه‌ندی ئه‌وشه‌ڕه ناوچه سنوریه‌کانی کوردستانی ئێران و عێراقی گرتبۆوه.
لە ئاکامی ئەو شەڕە ماڵوێرانکەرەدا لە ساڵی ١٩٨٨ رژیمی به‌عسی عێراقی لە هێرشێکی ئاسمانی دڕندانه و نامرۆڤانه‌دا، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌چه‌کی کیمیایی بۆمباران کرد و زیاتر له پێنج هه‌زار رۆڵه‌ی کوردی له ژن و منداڵ و به‌ساڵاچوو کۆمه‌ڵکوژکرد. هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه ماڵوێرانکه‌ره‌دا چه‌ند ناوچه‌ی کوردستانی ئێران بۆ نموونه شاری سه‌رده‌شت و ئاوایی "زه‌رده" بوردمانی شیمیایی کران و له‌وانیش دا به سه‌دان که‌س کوژران و به هه‌زاران که‌س بریندار بوون.
ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه لە هەڵەبجە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ویژدانی مرۆڤایه‌تیی هه‌ژاند ، به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له کاتی کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه‌دا بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد و ئه‌و هێرشه‌یان وه‌ک کۆمه‌ڵکوژی چاولێ نه‌کرد و لێپرسینه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتداران و تاوانبارانی ئه‌و کاره‌ساته نه‌کرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام له ئه‌نجامی خه‌بات و خۆڕاگری خه‌ڵکی کوردستان وئاڵوگۆڕی سیاسه‌تی ناوچه و جیهان، ئه‌م تاوانه وه‌ک کۆمه‌ڵکوژی ناسێنرا و سه‌دام حسێن و داروده‌سته‌که‌ی له سێداره‌دران.
یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له‌بیر و زه‌ینماندا وه‌ک تراژیدیایه‌کی گه‌وره ده‌مێنێته‌وه‌و بێگومان خه‌ڵکی بریندار و خۆڕاگری هه‌ڵه‌بجه وسه‌رده‌شت خۆڕاگرانه هه‌نگاو به‌ره‌و ساڕێژی برینه‌کانیان ده‌نێن و خه‌مه‌کانیان له چاوه‌ڕوانی ڕه‌وینه‌وه‌دا نزیکتر ده‌بێته‌وه. روخانی رژیمی به‌عس و دادگایی کردن و به‌سزاگه‌یاندنی تاوانبارانی ئه‌م جینایه‌ته وانه‌یه‌که بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی نه‌گریس و خوێنڕێژی ئاخوندی ئێران و ئه‌وانیش به‌هه‌مان چه‌شن به سزای تاوانبارانه‌ی خۆیان ده‌گه‌ن.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له ٣١ ساڵه‌ی تاوانی له‌بیرنه‌کراوی هه‌ڵه‌بجه‌دا سڵاو ده‌نێرێ بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و نه‌فره‌ت ده‌نێرێ بۆ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کردەوه دژه ئینسانی و نامرۆڤانه.
ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
١٦ی مارس ٢٠ ١٩