شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەست بەسەر کردنی هاوەڵاتیەکی کورد بۆ بەڕێوەچوونی حوکمی زینداییەکەی

دەست بەسەر کردنی هاوەڵاتیەکی کورد بۆ بەڕێوەچوونی حوکمی زینداییەکەی

خەبات مێدیا:هاوەڵاتیەکی خەڵکی شاری بانە بە نێوی عەبدولواحیدعەباسی زادە تەمەن 35ساڵ کوڕی عوسمان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دست بەسەر کرا.

عبدولواحید عەباسی زادە خەڵکی گوندی کەوپێچ سەر بە شاری بانە و باوکی دوو منداڵە کە بە تۆمەتی پروپاگەندە لە بەرژەوەندی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە لایەن دادگای بەناو ئێنقڵابی شاری سەقز ، جێگر لە بانە بە سەڕۆکایەتی دادوەری دەسەڵات, ئەکبەر میرزایی بە سێ مانگ زیندای تەعزیری مەحکوم کرا ئەو حوکمەش ڕۆژی سێ شەمە 16ی خاکەڵێوە بە ناوبراو ڕاگێندراوە .
کۆبونەوەی دادگاییکردنی عبدولواحید ڕۆژی سێ شەمە 24ی رەشەمەی ساڵی 1400 لە دادگای ئینقڵابی شاری سەقز جێگر لە بانە بەرێوە چوبوو.
عبدولواحید عباسی زادە ڕۆژی شەمە1ی سەرماوەزی ساڵی 1399بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕۆژی دو شەمە 17ی سەرماوەزی هەمان ساڵ ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا وەختی دادگایەکەی ئازاد کرابوو، کە ڕۆژی شەممەی 24ی بانەمەری1401 بۆ جی بەجێ کردنی حوکمەکەی خوی ڕادەستی زیندانی شاری بانە کرد.


2 ساڵ و 6 مانگ و 8 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەست بەسەر کردنی هاوەڵاتیەکی کورد بۆ بەڕێوەچوونی حوکمی زینداییەکەی

دەست بەسەر کردنی هاوەڵاتیەکی کورد بۆ بەڕێوەچوونی حوکمی زینداییەکەی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن