پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

میلیتاریزە کردنی شارەکان بۆ پێشگرتن لە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیەکان

میلیتاریزە کردنی شارەکان بۆ پێشگرتن لە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیەکان

خەباتمێدیا: لەدوای ئازاد کردنی نرخی ئارد و بەرز بوونەوەی نرخی نان و ڕاگەیەندراوی ستادی ڕێکخستنی بازاڕ لە پێوەند بە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک، هێلکە، شیر و بەرهەمە شیرییەکان و ڕۆن ، خەڵکی بەش مەینەتی ئێران, رژاونەتە سەر شەقامەکان و تا دێ‌ سنووری نارەزایەتیەکان بۆ شارەکانی تریش پەرە ئەستێنی .
بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی شەممە 24ی بانەمەڕ لەگەڵ کەشی ئەمینەتی شارەکانیش ، لە چوارمەحالی بەختیاری ، بروجێرد، بروجێن و شارەکی رەزەوی تاران و قۆچان، هەفشجانی نیشابوور، فارسان تەزاهورات لە دژی حکوومەت بەردەوام بوو و خەڵکی ناڕازی دژی خامنەیی و ڕژیمی ئاخوندی دروشمیان دا و خوازیاری ڕووخان و نەمانی ئەو دەسەلاتە بوون.
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە خەباتمێدیا گەیشتووە لە شار و پارێزگاکانی کوردستانیش خەڵکی ئامادەی خۆپیشاندانن و جم و جوڵی ئیعترازی ئەبیندرێ‌ و لە لایێکی ترەوە هێزێکی بەرچاوی سەرکەووتکەر ناو شارەکانیان تەنیوەتەوە و ئەو جۆرەی لە ڕاپۆرتەکان ئاماژەی پێ ئەکرێ‌ لە مەودای هەر سەد میترێک مەئمورێکی سەرکووتکەری رژیم جێگیر کراوە.

جێگەی باسە لە دوای هەنگاوی حکوومەتی ڕەئیسی لەراست لابردنی یارانەکان لەسەر هەندێک لە مادە خۆراکیەکان لە ڕۆژی پێنج شەممه نرخی پەسەند کراوی مریشک، بەرهەمە شیرییەکان و ڕۆن لە ئێران گران بوون، هەندێک لەم بەرهەمە خۆراکیانە دوو هەتا سێ هێندە گران بووە.
بەپێی نرخە پەسەندکراوە نوێیەکان، نرخی کیلۆیەک مریشک گەیشتە 60هەزار تمەن، نرخی ڕۆنی 810گرەمی گەیشتە 63هەزار تمەن، یەک تەبەق هێلکە گەیشتە 40هەزار تمەن، پەنیری بەستە کراو بە 38هەزار تمەن و شیری نایلۆنی 15هەزار تمەن گرانە بووە.


2 ساڵ و 6 مانگ و 6 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

میلیتاریزە کردنی شارەکان بۆ پێشگرتن لە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیەکان

میلیتاریزە کردنی شارەکان بۆ پێشگرتن لە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیەکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن