خەباتمێدیاØ› بە پێی ئەو هەواڵانەی لە ناوخۆ بە خەباتمێدیا گەیشتووە، ڕژیم وێڕای پچڕانی هێڵی ئینترنێت لە شارەکانی کوردستان، لە شاری بانەش لەرێگای هێزە بەکرێگیراوەکانی کەشێکی ئەمنییەتی توندیان درووست کردوە، و ڕۆژانە هەڵدەکوتنە سەر دوکان و بازار و هەروەها چەندین کەسیان بە بیانووی جۆراوجۆر دەستبەرسەر کردووە و چارەنووسی ئەم کەسانە تا ئێستاش دیار نییە وبێ سەروشوێن کراون. دوابەدوای ئەم ناڕەزایەتییانە لە هەموو شارەکانی ئێران بە ڕێژەیەکی بەرچاو هێڵی ئینتەرنێت پچڕاوە و لە شاری بانەش ئەم هێڵە بە ڕێژەیەکی کەم ڕۆژانە بەر دەست هاووڵاتیانە و لە زۆربەی کاتەکانی رۆژ زۆر بەخاوی کار ئەکا یان هەر دەپچرێ و ئەو رەوشە ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لێ کەوتۆتەوە.