یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

خەبات مێدیا: کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار کرا.
ڕۆژی دووشەممە 26ی بانەمەڕ لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوی ئارش عەلی ئەولاد، لەلایەن هێزەکانی سەر سنوور هێرش دەکرێتە سەری و بە سەختی ئازار دەدرێت.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە، ئەم کۆڵبەرە لەکاتێکدا کە بۆ بژێوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی خەریکی کاری کۆڵبەری بووە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم هێرش دەکرێتە سەری و بە خراپترین شێوە ئازاری دەدەن و لەبەشی سەری بەسەختی بریندار دەبێت.
شایەنی باسە ئەم کۆڵبەرە لە ئێستادا بۆ چارەسەر کردنی برینەکەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە.


2 ساڵ و 6 مانگ و 6 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن