پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری بەشی تەشکیلاتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

ئاگاداری بەشی تەشکیلاتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

بۆ هاونیشتمانیان

جەماوەری کوردستان!
چالاک و تێکۆشەران لە ناوخۆی کوردستانی ئێران!
وەک ئاشکرایە چەندین پەیجی فێس بوک، ئینستاگرام،تلێگرام و هەروەها چەندین لاپەڕەی تاکەکەسی لە ئینتێرنێت و دونیای مەجازیدا بە ناوی سازمانی خەبات و بە ناوی پێشمەرگەو ئەندامانی سازمانی خەبات بوونی هەیە.
ئێمە بە ئاگاداری جەماوەری کوردستان و تێکڕای تێکۆشەران و چالاکانی لایەنگرو دۆستی سازمانی خەبات ڕادەگەێنین کە لە پێوەندی کردن بەو پەیج ولاپەڕانەی لە جیهانی مەجازیدا هەیە بە وریایی هەڵس و کەوت بکەن و ئەگەر کەسانێک خۆیان بە ئەندام و پێشمەرگەی سازمانی خەبات ناساند و تەنانەت وێنەیان لە گەڵ ڕێبەڕایەتی و بەرپرسانی سازمان و هەروەها وێنەیان وەک پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە سەر فێس بوک و یا هەر سەرچاوەیەکی ئینترنێتی دانابوو، نابێ‌ ببێتە هۆی دڵنیا بوون لێ‌ یان و زانیاری تایبەتی و جۆری پێوەندیتان بە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران یان بۆ باس بکەن.
ماڵپەڕو پەیجەکانی ئینتێرنێتی و ژمارەی تەلەفون و هۆکانی پێوەندی کردن بە ئورگانەکانی سازمانی خەبات دیارن و ئەو هاونیشتمانیە دلسۆزانەی مەبەستیانە پێوەندی بە سازمانی خەباتەوە بگرن لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفون و ماڵپەڕانەوە پێوەندی بە سازمانی خەباتەوە بکەن.
ماڵپەڕەکان و پەیجەکانی سازمان بریتین لە:

https://www.sazmanixebat.com
https://www.xebatmedia.com
(ماڵپەڕەکان)

Sazmani Xebati Kurdistani Iran - سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
(فێس بوک)

sazmanixebat.official
(ئینستاگرام)

009647504497138
009647504687209
(ژمارەی پێوەندی گرتن)

مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
سەرکەوێ خەباتی مافخوازانەی گەلی کوردو گەلانی ئێران
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومسیۆنی سیاسی نیزامی
بەشی تەشکیلات
27 ی بانەمەڕی 1401 کۆچی خۆری


2 ساڵ و 6 مانگ و 4 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاگاداری بەشی تەشکیلاتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

ئاگاداری بەشی تەشکیلاتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن