پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی

 



خانەوادەی بەڕێز مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی!



خزمان و دۆستانی مامۆستای بەڕێز لە شاری بانەو لە شارو ناوچەکانی کوردستانی ئێران!



کۆچی دوایی مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی کەسایەتی دیارو تێکۆشەرو دڵسۆزی ڕێبازی کوردایەتی و ئازادیخوازی، مامۆستای ئایینی بە هەڵۆێست و نیشتمان و نەتەوە خۆشەویست، ئەندامی ڕابردوی ڕێبەرایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و پشتیوان و هاوکاری مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی و مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی، بووە هۆی غەم و پەژارەی قوڵم.



مامۆستا شێخ ڕەئوف لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژ بە حکومەتی حەمەڕەزا شا بەشداری چالاکانەی هەبوو و لە دوای هێرشی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی بۆ سەر شارو ناوچەکانی کوردستان چەکی پێشمەرگایەتی لە شان کردو لە دامەزرانی سازمانی خەبات هاوکاری مامۆستا شێخ جەلال بوو. هەروەها لە سازمانی خەبات دا چەند ساڵ ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسایەتی چەندین ئەرکی جیاجیای لە ئەستۆ بوو.مامۆستا شێخ ڕەئوف بە بەردەوامی نەیاری ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و سیاسەتەکانی دژ بەگەلی کوردو تێکڕای نەتەوەکانی ئێران بوو.



مامۆستا شێخ ڕەئوف پشتیوانی من بوو لە ئەرک و کارەکانی سازمانی خەبات و بە بەردەوامی دڵسۆزی بۆ سازمانی خەبات و من نیشان داوە.



مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی لە دوای زیاتر لە چوار دەیە تێکۆشان و دەربەدرەی و ئاوارەیی و هەڵبژاردنی ڕێگەی خەبات و کۆڵنەدان،سەربەرزانە ژیانی بردەسەرو بە داخەوە لە وولاتی سوئێد کۆچی دوایی کرد.



جارێکی دیکە بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی و هاوغەمی بە خانەوادەی مامۆستا شێخ ڕەئوف و خەڵکی شاری بانەو شارو ناوچەکانی دیکەی کوردستان ڕادەگەێنم.



سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران



سکرتێری گشتی



بابەشێخ حوسەینی



27 ی بانەمەڕی 1401 کۆچی خۆری



17 ی مای 2022 زایینی



 

 

2 ساڵ و 6 مانگ و 3 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن