خەبات مێدیا: مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئامریکا ڕۆژی دووشەممە ۲۶ی بانەمەڕی ۱۴۰۰ کۆچی خۆری بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران سەردانی ئالبانی کرد. پەمپێئۆ لەو دیدارەدا ووتی: ڕێز و سڵاو بۆ ئێوە کە درێژەدەری خەبات و موبارزەن. ئەمە دەرفەتێکی باشە کە من بتوانم لە بەرانبەر ئەم هەموو کەسە نیشتمان پەروەرە کە تاوانی زۆریان لە بەرانبەر ڕژیمی ئاخوندی داوە بوێستم و قسە بکەم. دەزانم کە زۆرتر لە هەزاران کەسی سیاسی دژ بە ڕژیم لێرەدا کۆبوونەتەوەو پێتان دەڵێم ڕێز دادەنێم بۆ چالاکیەکانتان . هەروەها پێزانینی بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای میللی موقاومەت خاتوو مریەمی ڕەجەوی بەبۆنەی هەوڵ و چالاکیەکانی بۆ دابین کردنی کۆمارێکی ئازاد و دێمۆکراتیک و سەربەخۆ بۆ داهاتووی ئێران، هەبوو.
زۆربەی ئێمە لە ڕۆژئاوا دەزانین دەسەڵاتی ئاخوندی بنەمای لەسەر گێچەڵەو لە ژێر ناوی میانەڕەو لە هۆڵەکانی بروکسێل, پاریس و بۆن و هەروەها کۆمەڵێک کەس لە واشینگتۆن پەرەی پێ ئەدرێت.
تەواوی ئەندامانی ئەم دەسەلاتە بۆ ئامانجەکانی وەلی فەقی کە جێگای باوکی هەیە بۆیان ڕۆڵ دەگێڕن و ئامانجێکی هاوبەشیان هەیە و ئاژاوەگێڕی لە ووڵات و ناوچەکەدا پەرە پێ ئەدەن و لە ژێر ناوی بەرەنگاری دژە شۆرشەکان جەنایەت دەکەن. ئەم دەسەڵاتە گەیشتۆتە خراپترین دۆخی خۆی لە ۴۰ ساڵی ڕابردوو و ئەمە بەبۆنەی بوونی ئێوەی نیشتمان پەروەرە کە بە خۆڕاگریتان سەلماندووتانە کە بەهێزن و ورە تەواوی لایەنگەرانی ئازادی ئەدەن.
ڕەئیسی سەرۆک کۆماری میللەتی ئێران نییەو لە لایەن خامنەیی دیکتاتۆرەوە بە مەبەستی سەپاندنی دەرد و ڕەنج و غارەت و ڕووت کردنەوەی خەڵکی چەوساوەی ئێران داسەپاوە. بەڵام ڕەئیسی جەلاد هەر لە ئیستەوە شکەستی هێناوە, لە سەرکوت کردنی ناڕەزایەتیەکان سەرکەوتوو نەبووەو ئەمەش بەبۆنەی ڕۆڵی موقاوەمەتی ئێران بووه. بەداخەوە هێندێک کەس دەیانەوی بە هەر جۆرێک کە دەبێ ئەو دەسەڵاتە لە مردن ڕزگار بکەن و ڕێکەوتنی ناوکەیی یەکێکە لەو کارانەی کە بە پێچەوانەی ویستی خەڵکی ئێرانە. ئێمە ناتوانین پووڵ و بەرهەمی ئابووری بڕێژینە گیرفانی خامنەیی بەو هیوایە کە بۆ تیرۆر و کردەوەی تیرۆریستی بەکاری نەهێنێ.
ڕژیمی ئێران لە یەکێک لە جینایەتەکانی خۆی دا ۳۰ هەزار زیندانی سیاسی کۆمەڵکوژ کردووە کە زۆربەیان ئەندامانی سازمانی مۆجاهدین بوون و بەردەوامە لە هەوڵ بۆ زەربە لێدان لە بەرپرسان و ڕێبەرانی ئەم بزووتنەوە.
ئیستەش بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە کێ لە کۆشکی سپییە, بۆ چاکسازی سیاسەتەکانی دژ بە حکومەتی ئاخوندی, بە پێویستی دەزانین کە لە پێوەندی لەگەڵ موقاومەتی ئێران بین و ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی بوونی من لە ئەشرەفی ۳.
دەبێ هەوڵی زۆر بۆ پشتگری کردن لە دۆستەکانمان بۆ خەڵکی ئێران بدەین و ئەمەش بە لێپێچینەوە لە ئیبراهیمی ڕەئیسی بەبۆنەی جینایەتەکانی لە ساڵی ۶· دژ بە مرۆڤایەتی دەست پێ دەکات.
مایک پەمپێئۆ لە کۆتایی قسەکانی خۆی دا هیوای ڕزگاری هەرچێ زووتری خەڵکی ئێرانی بە دامەزراندنی حکومەتێکی دیمۆکراتیک و غەیرە ئەتۆمی کرد.