بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەعیدی ناسراو بە مامۆستا مەلائەحمەدی گەورەدار سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕێزی مامۆستا، خەڵکی ناوچەی بانەو تێکرای دۆستان و نزیکانی پێشکەش دەکەم. مامۆستا مەلائەحمەد یەکێک لە مامۆستا زاناو تێکۆشەرەکانی کوردستان بوو کە خزمەتی زۆری بە نیشتمان و گەلەکەمان کرد. مامۆستا مەلائەحمەد یەکێک لەو ئەندامە دڵسۆزانەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و کەسە نزیکەکانی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی رێبەرو دامەزرێنەری سازمانی خەبات بوو. کۆچی دوایی مامۆستا مەلائەحمەد خەسارەتێک بوو بۆ خەڵکی کوردستان و خەڵکی ناوچەی بانەو سازمانی خەبات. جارێکی دیکە بە ناوی خۆم و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەرخۆشی بە خانەوادەو نزیکانی رادەگەێنم.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی.