پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وێنەی وریا غەفووری مەترسی بۆ سەر دەسەلات

وێنەی وریا غەفووری مەترسی بۆ سەر دەسەلات

خەبات مێدیا: وریا غەفووری یاریزانی کوردی تۆپی پێی ئێران لە سەر دۆخی خراپی خەڵکی ئێران هاتە دەنگ.
وریا غەفووری یاریزانی یانەی ئیستقلالی ئێران، لەدایک بووی شاری سنە و خەڵکی گوندی نگڵی سەر بە شاری مەریوان دوا بەدوای ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران، لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی دا ئاماژەی بە گران بوونی شت و مەک و خراپی باری ژیانی خەڵک کرد و هاتە دەنگ و بەتوندی هێرشی کردە سەر دەسەڵات دارنی رژیم و پشتیوانی لە نارەزایەتیەکان کرد.
جێی باسە ئەم یاریزانە کوردە دەڵێت کاتێک باسی کێشەی خەڵک دێتە ئاراوە ناتوانم بێدەنگ بم.
ناوبراو لە بەردەم کامێراکان وێستا، لە حاڵێک دا کە تیمەکەی لە دوای سەرکەوتنێکی زۆر گەورە لە بەرانبەر یانەی فوولادی ئەهواز لە سەرودەمی پاڵەوانەتی ئێران بوو، بەڵام بەپێچەوانەی چاوەروانیەکان، لەسەر دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەم ڕۆژانەی دوایی هاتە دەنگ و قسەی کرد.
ناوبراو پرسیاری ئەوەی کرد کە بەڕاستی بەرپرسان شەرمەزار نابن و دۆخی خراپی خەڵک نابینن؟
وریا غەفووری هەروەها لەسەر دۆخی ژیانی خەڵک لەم ڕۆژانەدا و گران بوونی مادە خۆراکیەکان ناڕەزایی دەربڕی و وتی: هیوادارم خەڵکی ئێران بەختەوەر بژین.
جێگەی باسە لەدوای ئەو وتانە وێنەی وریا غەففووری لە کەناڵ و میدیای حکوومەتی قەدەغە کرا و پاش ئەو بڕیارە عەلی دایی و فەرهاد مەجیدی دوو یاریزانی پێشووی یاری تۆپی پێ پشتیوانیان لە ناوبراو کرد.
شایەنی باسە وریا غەفووری یاریزانی کورد، تەمەن 34ساڵە و یاریزانی تۆپی پێی یانەی ئیستقلالی ئێران، لەدایکبووی شاری سنەیه.
وریا غەفووری بەهۆی کورد بوون و ئاینەکەی لەلایەن دەسەڵات دارانی ڕژیم زۆر جار کێشەی بۆ دروست کراوە.


2 ساڵ و 6 مانگ و 1 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وێنەی وریا غەفووری مەترسی بۆ سەر دەسەلات

وێنەی وریا غەفووری مەترسی بۆ سەر دەسەلات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن