پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی ناڕەزایەتیەکان لە شارەکانی ئێران

بەردەوامی ناڕەزایەتیەکان لە شارەکانی ئێران

خەبات مێدیا: ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران دژ بە دەسەڵات دارانی ڕژیمی ئاخوندی لە شارەکانی ئێران بەردەوامە.

هەزاران کەس لە خەڵکی ناڕازی چەند شارێکی ئێران بۆ هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی ئابادان جارێکی دیکە بە بەڕێوەبردنی ناڕەزایەتیەکان لە شەقامەکان دروشمی دژ بە دەسەڵات دارانیان وتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێکی گەیشتوو بە ئێران ئینتر ناشناڵ، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە ئەهواز هێرشیان کردوەتە سەر خۆپیشاندەران، بە توند ترین شێوە شکەنجەیان کردوون.
هەروەها بەپێی ئەو ویدیۆ و وێنانەی لە ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بڵاو کراوەتەوە، بوشێهر، ماهشەهر، شاهین شار، ئەهواز، ئۆمیدیە و ئابادان لەو شارانەن کە شەوی هەینی بوونە گۆڕەپانی ناڕەزایەتیە کانی دژ بە دەسەڵات دارانی ڕژیم.
جێی ئاماژەیە کە خەڵک دروشم گەلێکی وەکوو دژمنی ئێمە ئێوەن درۆیە کە دەڵێن ئامریکایە و هەروەها ئەم هەموو ساڵە زوڵم و زۆر مەرگ و نەمان بۆ خامنەییان دەوتەوە.
شایەنی باسە کە بەپێی ڕاپۆرتەکان، جەوی ئەمنی چەند شارێکی دیکەش لەوانە ئیزە لە پارێزگای خوزستانیش ئەمنیەتی کراوە و ڕێگە بەخەڵک نادرێت پرسە بۆ مردووەکانیان دابنێن.
ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ئەم دواییە کە بۆ ناڕەزایی بە داڕمانی باڵەخانەی مێترۆپۆلی ئابادان دەستی پێکرد، گۆڕدرا بۆ ناڕەزایەتی دژ بە دەسەڵات دارانی ڕژیمی ئاحوندی، چەند ڕۆژ دوای داڕمانی باڵەخانەی مێرۆپۆل، بەپێی ڕاپۆرتە خۆجێیەکان ئێستاش ژمارەیەک هاووڵاتی خەڵکی ئابادان لەژێر دار و پەردوودا ماون.


2 ساڵ و 5 مانگ و 24 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامی ناڕەزایەتیەکان لە شارەکانی ئێران

بەردەوامی ناڕەزایەتیەکان لە شارەکانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن