خەبات مێدیا: دوکتر محەممەد ڕەزا مەحبووبفەر ئەندامی ئەنجومەنی پێشکەوتنی سەلامەتی ئێران، ڕۆژی هەینی ٦ی جۆزەردان لە وتووێژێک لەگەڵ ماڵپەڕی "جامعە٢٤" باسی لەوە کرد کە لە دە ڕۆژی ڕابردوو پێنج هەزار کۆرپە فڕێ دراون. و هەروەها وتی ڕەنگە ئەم ڕێژەیە زۆرتر لەم ئامارە بێ.
ناوبراو وتی: ڕۆژانە نێوان ٢هەزار تا ٢٥٠ ٠ کۆرپە لەبار دەچن و یان لەدایک دەبن و فڕێ ئەدرێن. مەحبوبفەر لە درێژەدا وتی: گرانی لەڕادەبەدەر هۆکاری ئەم دیاردەیە و بەپێچەوانەی ئەو کردەوانەی ڕژیم بۆ پەرەپێدانی حەشیمەت، ئێمە دەبینین کە ڕێژەی منداڵ لەبار بردن پەرەی سەندووە.
نەبوونی پێداویستی بۆ بەرگری لە دووگیان بوون و کۆکردنەوەیان لەلایەن ڕژیم هۆکارێکی دیکەی ئەم ڕێژەیەیە..
بەپێی یاسای پشتیوانی لە بنەماڵە و لاوی حەشیمەت، بڵاوکردنەوەی بێبەرانبەر و یان یارانەیی ئەو پێداویستییانە کە پەیوەندیان لەگەڵ بەرگری لە دووگیان کردن هەیە، قەدەغە کراوە. ئەم ڕێژە دڵتەزێنە هاوکات لەگەڵ دۆزینەوەی سێ کۆرپە لە ئێران کە یەکێکیان لە سەتڵێکی زبڵ لە تاران دۆزراوەتەو، بڵاو بۆتەوە.