پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی جەوی ئەمنی و دەستبەسەرکردن و بڕینی هێڵی ئینتەرنێت لە ئابادان

خەبات مێدیا: بەردەوامی گیرانی خەڵک، بڕینی هێڵی ئینتەرنێت و جەوی ئەمنی لە ئابادان.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، زیاد بوونی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە شەقامەکانی ئابادان، تەقەی گازی فرمێسک ڕێژ بەڕووی خۆپیشاندەران، خاوی ئینتەرنێت یان بڕینی یەکجاری هێڵی ئینتەرنێت و دەست بەسەر کردنی بەردەوامی ناڕازیان و حکومەت نیزامی لەم شارەدا دەبینرێتØ› هەروەها لە چەند شارێکی دیکەش کۆبوونەوی ناڕەزایەتی و دروشمی دژ بە ڕژیم دەستی پێکردووه.
ڕاپۆرتەکان و ویدیۆ و ئەو وێنانەی بڵاو کراونەتەوە نیشان دەری ئەوەن کە هێزە سەرکوتکەرەکان و لیباس شەخسیەکانی ڕژیم لە ئابادان ڕۆژی دوو شەممە ڕێگە بە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی خەڵک نادەن و لە پارکی شاپووری ئەو شارەیش بە گازی فرمێسک ڕێژ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و بڵاوەیان بە بەخەڵک کردووە.
هەروەها لەسەر بەردەوامی گیرانی بنەماڵەیی و گیرانی منداڵان ڕاپۆرتگەلێک بڵاو کراونەتەوە. ڕێگاکانی چوونە ناو ئەو ناوچانەی کە بڕیار بوو ناڕەزایی دەست پێ بکات، لەوانە شاپوور و ئەمیریە داخراون.
ناڕەزایەتیەکانی ئابادان حەفتەیەک پێش ئێستا و دوا بەدوای داڕمانی باڵەخانەی 11نهۆمی مێترۆپۆل و ئاشکرا بوونی ئاڵۆزییەکان لەنێوان خاوەن باڵەخانەکە و بەرپرسانی ڕژیم دەستی پێکرد.
لەدوای تێپەڕینی 8ڕۆژ لە داڕمانی مێترۆپۆڵ ئاماری گیان بەختکردووان گەیشتووەتە 58کەس و ئەم ئامارە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوو لە زیاد بوون دەکات.

2 ساڵ و 5 مانگ و 21 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامی جەوی ئەمنی و دەستبەسەرکردن و بڕینی هێڵی ئینتەرنێت لە ئابادان

بەردەوامی جەوی ئەمنی و دەستبەسەرکردن و بڕینی هێڵی ئینتەرنێت لە ئابادان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا

خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن