خەبات مێدیا: لە ڕۆژی شەممە تا دووشەممە، یەک کۆڵبەر کوژراوە و سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری ڕژیم بریندار بوون. شایانی ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە 9ی جۆزەردان 1401کۆڵبەرێک بە ناسناوی سابر ئیبراهیمی لە بەرزاییەکانی سەرسنووری شاری شنۆ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای تیرۆرستی پاسداران بریندار کرا. هەروەها ئەحمەد زەرفام کۆڵبەرێکی دیکە خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی سەرسنوور لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کرا. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە 7ی جۆزەردان کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ئاکۆ ڕەسووڵی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری بانە کوژراو و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ئارام محەممەدی بریندار کرا.