شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی ڕژیمی ئێران 18بەرانبەر زیادی کردووە

پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی ڕژیمی ئێران 18بەرانبەر زیادی کردووە

خەبات مێدیا: ئاژاسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم: پاشەکەوتی وزەی ئەتۆمی ڕژیمی ئێران 18 بەرانبەر زیادی کردووە.

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکی خۆی دا ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئێران هیچ وەڵامێکی بڕوا پێکراوی لەراست پرسیارەکانی ئاژانس لەسەر دۆزینەوەی مادەی ناوکەیی لە ئێران پێ نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی فارس، کاناڵی هەواڵدەری ئەلجەزیرە نووسیویەتی کە لە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم هەروەها ئاماژەی پێکراوە پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پاڵێوراوی ئێران 18بەرانبەر زیادیکردووە.
ناوبراو هەروەها نووسی کە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم باسی لەوەش کردووە کە ڕژیمی ئێران لە ئێستادا 43.1کیلۆ گرام ئۆرانیۆمی پاڵاوتەکراوی هەیە کە دەکاتە 60 لەسەد کە نزیکەی 10 کیلۆ گرام زیادی کردووە و هەندێک لەوە کراوەتە ئۆرانیۆمی کانزایی.
شایەنی باسە کە هەر لەسەر بابەتی بەرجام و وزەی ئەتۆم، نوێنەرێکی پێشوی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران لە دەوڵەتی تڕامپ ڕەخنەی توندی لە وتووێژەکانی دەوڵەتی بایدێن بۆ ڕێکەوتنی بەرنامەی ناوکەیی 2015 و گەڕانەوەی ئامریکا بۆ ئەو ڕێکەوتنە گرتووە و تەئکیدی کردەوە کە سەرۆک کۆمار بایدێن دەبێت مردن و لەناوچوونی ڕێکەوتنی بەرجام ڕابگەیەنێت.
هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، برایان هۆک لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیندیپندنتی عەرەبی وتی، بەبڕوای ئەو: وتووێژەکان سەبارەت بە بەرنامەی ناوکەیی ڕژیمی ئێران مردووە و کۆتایی پێهاتووە، دۆخێک کە لەوانەیە دەوڵەتی بایدێن پابەند بکات کە بیر لە جێگرەوەیەک بکاتەوە.
ناوبراو هەروەها وتی ئەگەر قسەی خۆش و زمانی شیرین یارمەتی ئەوانی دەدا، ئێمە 40ساڵ پێش ئێستا ئەم کێشەمان چارەسەر دەکرد، بەڵام ڕژیمی ئێران تەنها لە زمانی هێز و فشار تێ دەگات.
ئەم بەرپرسەی پێشوی ئامریکا باسی لەوە کرد کە سەرۆک بایدێن دەبێت لەگەڵ ئەوەی ئەو درزانەی کەوتووەتە نێوان ئامریکا و عەرەبستان پڕ بکاتەوە هەروەها لە دانیشتنی ناوچەیی لە عەرەبستانی سعوودی مردنی وتووێژەکان ڕابگەینێ و پلانێکی جێگرەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ڕژیم دابنێت.


2 ساڵ و 5 مانگ و 21 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی ڕژیمی ئێران 18بەرانبەر زیادی کردووە

پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی ڕژیمی ئێران 18بەرانبەر زیادی کردووە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن