حەوتوونامەی فەرانسەوی "ماریان" لە کۆتا ژمارەی کۆتایی خۆیدا نووسی ئیسرائیل و عەرەبستان لە سەرودەمی هەنگاوێکی گەورە لە قاڵبی یەکیەتیکی پیرۆز دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێرانن. بە پێێ نووسینی ئەم ڕۆژنامەیە سەفەری نزیکی جۆ بایدن بۆ ئۆرشەلیم و ڕیاز یارمەتیدەری ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە دەبێ. ڕۆژنامەی ماریان بە ئاماژە کردن بەوەی کە کلتوورە ناباوەکانی عەرەبستان یەک لە دوای یەک بەرەو لەناوچوون ئەڕۆن و دەوڵەتی ئیسرائیل ئامادەیه هاودەنگی ئەساسی خۆی بۆ گواستنەوەی دوو دوورگەی "تیران" و "سەنافیر" لە دەریای سوور بۆ عەرەبستان ڕاگەیاندووە.
بەپێی ڕێکەوتنی ئاشتی ۱۹·۹ لە نێوان ئیسرائیل و میسر هەر جۆرە ئاڵووگۆڕ لە دۆخی یاسایی ئەم دووڕگانە دەبێ بە هاوڕایی ئیسرائیل بڕواتە پێشەوە و دەوڵەتی ئیسرائیل ئامادە بوو لەبری ئاسایی بوونی پێوەندییەکانی لەگەڵ ڕیاز هاودەنگی خۆی بۆ دانی ئەو دووڕگانە بە عەرەبستان دەربڕی.
هەروەها شەرقولئەوەست ووتی: ئیستە تۆپەکە لە زەوی پاسدارندایە!
سەدان چەتربازی سوپای ئیسرائیل ڕۆیشتوونە قیبرس تا لە مانۆرێکی هاوبەش بە ناوی "سەرووتر لە ئاسۆ" باروودۆخی جەنگی دژ بە حیزبوڵڵای لوبنان تاقی بکەنەوە. ئەم مانۆرە بەشێکە لە مانۆری گەورەی "عەرەبانەکانی ئاگرین" کە لەوێدا هێزە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل هێرش بە ئامانجە ناوکەییەکانی ئێرانی هاوشێوەسازی کرد کە ڕوونە زۆر بە جیددی لەسەر دابەزینی ورەی هێزە تیرۆریستیەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ناوچەکەدا کاریگەر دەبێ.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئامریکاو ئیسراییل بە هاوئاهەنگی بۆ بەرگری کردن لە وەدەستهێنانی حکومەتی ئاخوندی بە چەکی ناوکەیی پێبەند بوون.
کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ی جۆزەردان ڕایگەیاند, کاربەدەستانی ئامریکا و ئیسراییل پێبەند بوون بە تێکۆشان بە مەبەستی ڕێگری لە دەسکەوتنی حکومەتی ئاخوندی ئێران بە چەکی ئەتۆمی .