شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژران و بریندار بوونی 22کۆڵبەر لە مانگی مای 2022

کوژران و بریندار بوونی 22کۆڵبەر لە مانگی مای 2022

خەبات مێدیا: لە مانگی مەی و ژوئەنی ساڵی 2022 لانیکەم 22 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم کوژراو یان بریندار کراون و ئەو رێژەیە لەمانگی پێشوو 55 کۆڵبەر و کاسبکار بووە.
بە پشت بەستن بە ئاماری پەسەند کراوی بەڵگەکانی ناوەندی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی مەی ساڵی 2022 نزیک بە 22 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراو و بریندار کراون کە 82 لەسەدی ئەم ڕێژەیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بوونەتە قوربانی.
هەروەها بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆڵبەرێک گیانی داوە و 21 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار کراون.
جێی باسە کە لە پارێزگای کرماشان ڕێژەی قوربانیەکان زیاتر لە شوێنەکانی دیکەی کوردستان بووە کە ڕێژەی کوشتن و بریندار بوون لەم پارێزگایە 11 کەس بووە. یەکێک لەو کۆڵبەرانەی کە لە سنووری بانە بریندار کراوە مێرمنداڵێکی تەمەن 17ساڵ بووە.
ئەوانەی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بوونەتە قوربانی 18 کەس بوون کە لەم ڕێژەیە یەک کەس کوژراوە و 17 کەسی دیکەش بە سەختی بریندار کراون.
شایەنی باسە کە هەر لەسەر کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران، ساڵی پێشووش زیاتر لە 170 کۆڵبەر کوژراو و بریندار کراون.
نوێنەرێکی مەجلیسی ڕژیم وتی لە ساڵی 1400 170 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراوو برینداربوون.
جەلال مەحموود زادە، نوێنەری سەردەشت و پیرانشار لە مەجلسی ڕژیم ڕۆژی یەک شەممە، هەشتی جۆزەردان لە وتووێژێکی لە گەڵ ناوەندی هەواڵدەری شەفەقنا باسی لە بەردەوامی ئەم ڕەوتە لە ساڵی پێشوو کرد، بەڵام هیچ ڕوونکردنەوە و ئاماژەی لەسەر شێوەی کوژران و بریندار کردنی کۆڵبەران نەکرد.
ناوەندی مافی مرۆڤی هەنگاو کە هەواڵی ناوچەکانی کوردستان کۆ دەکاتەوە، لە نیوەی مانگی بەفرانباری ساڵی پێشوو لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاندبوو کە ساڵی 2021 ، 52 کۆڵبەر کوژراون و 136 کۆڵبەری دیکەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری ڕژیم بریندار بوون.
هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە کۆی 140 تەقە کردن لە کۆڵبەران، 134 کەس لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم ڕوی دابوو و 6 کەسی دیکەش لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی تورکیاوە ڕویانداوە.
دۆخی کۆڵبەران لە ساڵەکانی پێشوو بووەتە کێشەیەکی گەورەی ناوەندی مافی مرۆڤ لە ئێران.
بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی کۆڵبەری بە کارێکی قاچاخی شت و مەک دەزانن، بەڵام زۆربەی ڕەخنەگران و ماف ناسان بە ئاماژە بە زۆر بوونی هەژاری و بێکاری و نابەرانبەریەکان لە ئێران، کۆڵبەری تەنیا ڕێگایە بۆ زیندوو مانەوەی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ناوچەکانی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئێران.


2 ساڵ و 5 مانگ و 20 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژران و بریندار بوونی 22کۆڵبەر لە مانگی مای 2022

کوژران و بریندار بوونی 22کۆڵبەر لە مانگی مای 2022



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن