خەبات مێدیا: بەرپرسی گشتی سازمانی سیستەمی پەڕەستاری لە دەر کردنی 5هەزار پەرەستار دوای داکشانی قەیرانی کڕۆنا لە ئێران هەواڵی دا.
محمەممەد میرزابێگی بە راگەیاندنی ئەم ئامارە گوتی لە سەردەمی کڕۆنا ژمارەێکی زۆڕ لە پەرستاران بە شێوەی دڕێژ کردنەوەی گەڵاڵەی،گرێبەستی کاتی و شەریکەیی وەر گیراون، بەڵام بە داکشانی کڕۆنا دەستیان بە کەم کردنەوەی هێزی وەرگیراوان کرد.
کەم کردنەوە و دەرکردن لە کاتێکدا جێبەجێ دەبێ کە بە قەولی هەر ئەو کاربەدەستە حکوومەتیە ڕێژەی پێویستی ناوەند دەرمانی و نەخۆشخانەکانی وەڵات بە هێزی پرستاری بە رادەی 100هەزار کەسە. ئەم کەمبوونەوە بەرچاوەی هێزی پەرستاری زیانی گەورەی بۆ خەڵک بەدواوە بووە .
بەرپرسی سازمانی سیستەم پڕستاری لە بواری ڕێژەی کۆچی پرستاران لە ئێران بە پێی بەڵگەی رەوانە کراوی مانگانە ڕێژەی 100تا150 پەرستار کۆچ بۆ دەرەوەی ئێران دەکەن.