خەبات مێدیا: ئارش سادقی، زیندانی سیاسی پێشوو لە زیندانی ئێڤین، بە بڵاو کردنەوەی نووسراوێک لە سەر لاپەڕەی تویتەری خۆی هەواڵی لە گواستنەوەی ئامێرێک بەناوی گیۆتین، بۆ بەکارهێنانی بڕینی پەنجەی دەست بۆ بڕینی پەنجەی چەند بەندکراوێک کە بەتۆمەتی دزی کردن گیرابوون بڵاو کردەوە.
ناوبراو هەروەها نووسی: مانگێک پێش ئێستا، ئامێرێکی بەناو گیۆتین بۆ دەست بڕینی ئەو کەسانەی کە بەتۆمەتی دزی کردن دەگیرێن گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە ژوورەکانی دەرمانخانەی زیندانی ئێڤین.
ناوبراو هەروەها وتی، لە ڕێکەوتی 10ی جۆزەردان، چوار پەنجەی دەستی زیندانیەک کە بەتۆمەتی دزی کردن لە زیندانی کرماشان گوازابوویەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران، لە ژێر پێوەرە ئەمنییەکانی ناو زیندان جێبەجێ کرا.
سادقی هەروەها لە تویتێکی دیکەی خۆی کە ڕۆژی پێنج شەممە 12ی جۆزەردان بڵاوی کردەوە، ناوی چەند بەندکراوێکی دیکەی هێنا کە بەتۆمەتی دزی کردن بۆ بڕینەوەی پەنجەکانیان لە زیندانی ورمێوە گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران کە ئەم بەندکراوانە بریتین لە هادی ڕۆستەمی، مێهدی شەرەفیا و مێهدی شاهیوەند.
ئەم سێ کەسە لەساڵی 1394 دەستبەسەر و لە ساڵی 1398 بە تۆمەتی چوار جار دزی کردن، هەر یەکە بە بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان لەگەڵ گەڕاندنەوەی ئەو شتانەی کە دزراون مەحکووم کران.
دواتر هادی ڕۆستەمی یەکێک لە بەندکراوەکان بە بڵاو کردنەوەی نامەیەک لە ناو زیندان، باسی لەوە کردبوو کە ئەم حوکمە نا دادپەروەرانەیە و ئێمە لە ژێر ئازار و شکەنجەی زۆر ناچار کراین دان بەو تاوانەدا بنێین کە نەمان کردووە.
جێی ئاماژەیە کە ناوەندی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە نیوەی مانگی پووشپەڕی ساڵی 1399 لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی گواستنەوەی ئەو ئامێرە تایبەتەی هاوشێوەی ئامێری گیۆتین بۆ زیندانی ورمێە، دادگا تاوانبارانی مەحکووم بە دزی کردن لەم زیندانە ناداد پەروەرانە و حوکمی دەستی ئەو کەسانەی دژە مرۆڤانە و پێچەوانەی ڕێو شوێنەکانی مافی مرۆڤ لە جیهان ناوبرد.
هەروەها ئەم ناوەندە هەر لەو کاتەدا ڕایگەیاند کە لە 20 ساڵ دا 264 کەس لە ئێران حوکمی بڕینی دەستی پەسەند و جێ بەجی کردنی حوکمی 129 کەس لەم کەسانە پەسەند و جێبەجێ کراو