خەباتمێدیا: رۆژی پێنج شەممە ۱۳ی جۆزەردانی ١٤٠ ١ ژمارەیەک لە بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان کرد لە خۆپیشاندانێک کە لەلایەن سازمانی موجاهیدینی خەڵق دژ بە سەردانی عەلی باقری کەنی جێگری وەزیری دەرەوەی رژێمی ئاخوندی بۆ وەڵاتی نۆروێژ رێکخراوبوو.
لە خۆپیشاندانەکەدا ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژ و بەشداربووان سەردانی جێگری وەزیری دەرەوەی رژیمیان بۆ نۆروێژ مەحکوم کرد و دروشمی مەرگ و نەمانیان بۆ رژێمی ئاخوندی وتەوەو هەروەها بە پێشکەشکردنی پەیامی جیاجیا خوازیاری دەرکردنی ناوبراو بوون.
شایانی باسە کە خۆپیشاندانەکە لە بەرامبەر وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ لە شاری ئۆسلۆی پایتەخت بەرێوەچوو.