شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کردەوەی ڕاستەوخۆ دژ بە ئێران لەحاڵی پەرە سەندن دایە

کردەوەی ڕاستەوخۆ دژ بە ئێران لەحاڵی پەرە سەندن دایە

خەبات مێدیا: سەرۆک وەزیرانی ئیسڕاییل دەڵێت کردەوە ڕاستەوخۆکان دژ بە ڕژیمی ئێران لە پەرەسەندن دایە.
نەفتالی بێنت، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕاییل ڕایگەیاند کە ئیستراتیژی وڵاتەکەی لە بەرانبەر ڕژیمی ئاخوندی چووتە قۆناغێکی نوێوە و کردەوە ڕاستەوخۆکان دژ بە ڕژیمی ئێران لە حاڵی پەرەسەندن دایە بۆ ئەوەی ڕژیمی ئێران نەتوانێت لە ڕێگەی هێزە چەکدارەکانی خۆی ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئیسڕائیل.
سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل هەروەها لە دانیشتنێکی کۆمیتەی بەرگری و کاروباری دەرەوەی کێنست بە ئاماژە بەوەیکە لە ساڵی ڕابردوو، سیاسەتی ئیسڕاییل لە ئاست هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتووە وتی: ئەو پارێزبەندیەی ڕژیمی ئێران دوای ئەوەی کە لە ڕێگەی هێزە چەکدارەکانی لەناوچەکە هێرشیان دەکردە سەر ئیسڕاییل و پەرەی بە تیرۆر دەدا کۆتایی پێهاتووە.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی شۆرای دادوەری ئاژانس لە ڤیەن کە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستی پێکردووە و هەتا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت وتی: چاوەڕوانیمان لە شۆرای دادوەری ئەوەیە کە ڕژیمی ئێران ئاگادار بکاتەوە، ئەگەر بەردەوام بێت لە سەرپێچی کردنی سیاسەتە ناوکەییەکانی باجێکی زۆر قورس دەدات.
جێی ئاماژەیە کە هەرلەسەر ئەم بابەتە، ڕووی بلانت، سێناتۆری کۆماریخواز لە وتووێژێکی لەگەڵ ئارش‌ عەلایی، پەیامنێری ئێران ئینتێر ناشناڵ وتی: ڕژیمی ئێران سەبارەت بە بەرنامە ناوکەییەکەی هیچ مەبەستێکی ئاشتیخوازانەی نیە و دەبێت نیگەرانی هەموو هەڵسوکەوتێک بین لەسەر ئەم بابەتە، نەک ئەوەی بۆ بەردەوامی ڕێکەوتنی هاوبەش یارمەتیان بدەین.
ناوبراو هەروەها تەئکیدی لە کەمتەڕخەمی خۆی سەبارەت بە ڕژیمی ئێران کردەوە و وتی: تێگەیشتنی من ئەوەیە کە زۆربەی ووڵاتانی دراوسێی ئێرانیش نیسبەت بە ڕژیمی ئێران زۆر کەمتەرخەمن.


2 ساڵ و 5 مانگ و 15 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کردەوەی ڕاستەوخۆ دژ بە ئێران لەحاڵی پەرە سەندن دایە

کردەوەی ڕاستەوخۆ دژ بە ئێران لەحاڵی پەرە سەندن دایە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن