خەباتمێدیا: رۆژی یەکشەممە، ١٥یوو جۆزەردانی ١٤٠ ١ شاندێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بە سەرپەرستی کاک مەحموود یوسفی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتە و ژمارەیەک لە ئەندامان بەشداریان کرد لە ڕێورەسمی ٤٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
لە ڕێوڕەسمەکەدا شاندی کۆمیتەی نۆروێژ برووسکەی پیرۆزبایی و چەپکەگوڵیان پێشکەش بە ناوەندی نۆروێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ یەکێتی نیشتمانی خواست لە خزمەت کردن بە کوردستان و جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکان.