خەبات مێدیا:بە پێی سەرچاوەی هەواڵگری واشنگتۆن فری بیک ،کۆنگرەی ئامریکا لە حاڵی تاوتوێ کردنی کردەوەی کۆمپانیای متا لە بارەی سانسۆڕی ناڕازیانی ڕژیمی ئێران لەکاتی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان دژی ئەم ڕژیمەیە.
سەرچاوەی هەواڵگری واشنگتۆن فری بیک ڕایگەیاند بە پێی بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتێک لە بارەی دێوی میدیایی کۆمەڵایەتی کە لە حاڵی سڕینەوەو سانسۆڕ کردنی ئەکاونتەکانی چالاکانی دژی ڕژیمی ئاخوندین، سێ یاسادانەری کۆماریخواز لە کۆمیتەکانی پێوەندی نێودەوڵەتی و هێزی چەکدار مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا داوای زانیاری لە بارەی کردەوەی مێتا بۆ بەرەنگاری لە دزەی لایەنگرانی ڕژیمی ئێرانن.
بە پێی بڵاو بونەوەی ڕاپۆرتەکان لەسەر بناغەی ئەوەی کە چاودێرانی ناوەڕۆکی ئنیستاگرام لە حاڵی سڕینەوە و سانسۆری ئەکاوەنت گەلێکن کە سەر بە چالاکانی مافی مڕۆڤن پێویستە لێکۆلینەوە بکرێ.