خەبات مێدیا: ڕۆژی پێنجشەممە 20ی جۆزەردان ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراوێکی لەبارەی هێرشەدرۆنییەکەی شەوی ڕابردوو بۆسەر شاری هەولێر بڵاو کردەوە.
لەم ڕاگەیێندراوەدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زانیارییەکانی ئاژانسەکانی ئێران لەبارەی بوونی کارمەندان و بەرپرسانی مووساد لە هەرێمی کوردستان، ڕەد دەکاتەوە.
ئاژانسەهەواڵدەرییەکان ڕژیمی ئێران، بەبێ زانیاری پشتڕاستکراوە، لە هەواڵەکاندا باس لەوە دەکەن ئامانجی هێرشەدرۆنییەکە بەرپرسێکی موساد بوە و هەر لەم بارەوە وێنەی ئۆتۆمۆبێلێکی بڵاوکردۆتەوە کە ئۆتۆمۆبێلی خەڵکی سڤیلە و لەلایەن تۆڕی میدیایی ڕووداو، پێشتر بڵاو بۆتەوە.
ئاسایشی هەرێم لە درێژەدا ڕایگەیاند: دەنگ و ڕەنگی فەرمی ئێران، لەوانەیە بتوانن درۆدەلەسە دەرخواردی ڕای گشتی خۆیان بدەن، بەڵام بۆ خەڵکی هەولێر و هەرێم کە بە چاوی خۆیان شوێن و جۆری هێرش و لێکەوتنەکانیان بینی، ئەم هەواڵانە بۆتە مایەی گاڵتەجاری.