پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوشتنی دوو ئەندامی دیکەی هەوا فەزای ڕژیمی ئێران

کوشتنی دوو ئەندامی دیکەی هەوا فەزای ڕژیمی ئێران

خەبات مێدیا: ڕاگەیاندنی هەواڵی کوژرانی دوو ئەندامی دیکەی بواری هەوافەزای سپای ترۆریستی پاسداران لە ڕۆژێکدا.

هەواڵدەرییەکانی نزیک لە سپای ترۆریستی پاسداران لە دوو هەواڵی جیاوازدا کە ڕۆژی یەکشەممە بە مەودای چەند کاتژمێر بڵاویان کردەوە باسیان لە کوژرانی عەلی کەمانی و محەممەد عەبدووس، دوو ئەندامی هەوافەزای سپا لە شارەکانی خومەین و سمنان کرد.
سەرەتا، پەیوەندییە گشتییەکانی سپای ترۆریستی پاسدارانی پارێزگای مەرکەزی" لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: پاسدار عەلی کەمانی لە ڕووداوێکی هاتووچۆ و لە کاتی جێبەجێکردنی مەئموریەتێک لە خومەین کوژراوە.
جێی ئاماژەیە چەند کاتژمێر پاش کوژرانی ئەو کەسە هەواڵدەری فارس ڕایگەیاند: کە هەروەها محەممەد عەبدووس" یەکێک لە ئەندامانی هەوافەزای سمنان، ڕۆژی یەکشەممە 22ی جۆزەردان لەکاتی ئەنجامدانی مەئمووریەت لە سمنان دەکوژرێت.
هەر لەسەر ئەو ڕووداوانە هیچ وردەکارییەک لەسەر کوژرانی ئەم دوو پاسداره و هەروەها ئەو مەئمووریەتەی کە ئەم دوو پاسدارە کوژرابێتن تێیدا لەبەردەستدا نیە.
شایەنی باسە هەفتەیەک پێش ئێستاش ئەیووب ئینتزاری، یەکێک لە شارەزایانی بواری هەوافەزا لە یەزد، بەشێوەیەکی گوماناوی کوژراوە و بەرپرسانی ئەم پارێزگایە لەسەر ئەو ڕووداوە وتەگەلێکی دژ بەیەکیان دەوتەوە.
هەر لەسەر ئەو ڕووداوانە لە مانگەکانی پێشوویشدا ڕاپۆرتگەلێکی زۆر جیاوازی کوژران بە زەبری فیشەک، مردنی گوماناوی و سڕینەوەی جەستەیی ئەندامانی سپای ترۆریستی پاسداران و هەروەها کەسە دیارەکان لە سەنعەتی مووشەکی و ناوکەیی ڕژیمی ئاخوندی بڵاو کراوەتەوە.
پێش ئەوەش حسەین سەیادی" لە شەقامێکی نزیک لە ماڵەکەی خۆی لە تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەند کەسێکی نەناسراو کوژرا. هەواڵدەریەکانی ئیسڕاییل ناوبراویان وەک یەکێک لە فەرماندەکانی یەکەی 840ی سپای ترۆریستی ناساند.
نزیک حەفتەیەک دوای کوژرانی حسەین سەیادی، عەلی ئیسماعیل زادە، یەکێک لە هاوکارە نزیکەکانی سەیاد خودایی، بەشێوەیەکی گوماناوی کوژرا و بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراوەتەوە، سڕینەوەی جەستەیی بووە.


2 ساڵ و 5 مانگ و 7 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوشتنی دوو ئەندامی دیکەی هەوا فەزای ڕژیمی ئێران

کوشتنی دوو ئەندامی دیکەی هەوا فەزای ڕژیمی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن