رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 12/6/2022 پێوەندی هەولێری کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشان سەردانی پێوەندی هولێری سازمانی خەباتی کوردستانی کرد. بەرێز کاک عەلی رەنجبر بەرپرسی پێوەندی هەولێر و بەرێز کاک مەنسور حەیدەری بەرپرسی پێوەندی سۆرانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشان سەردانی نوینەرایەتی هەولێریان کرد و لەلایەن بەرێز کاک شورشی حاجی بەرپرسی پیوەندی و ئەندامی کومیتەی ناوەندی و کاک سامان ئەحمەدی کادری سازمانی خەبات بە گەرمی پێشوازیی کران.
لەودیدارە دۆستانەیە دا چەندین تەوەری گرینگ ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. ئاگادار بوون لە بارەی کردەوە تروریستیەکەی رژیم لەدژی سازمانی خەبات و هەروەها تاوتوێ کردنی رەوشی نوێی ئەمنیەتی لەباسە گرینگەکانی نیوان،دوو لایەن بوو.
وێرای نزیک بوونی کۆی بۆچوونەکان دوو لایەنی سامانی خەباتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمتکێشانی کوردستان لەسەر هاوکاریی و دۆستایەتی نێوانیان پێداگرییان کردەوە.