دزگای ئەمنی تورکیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، چەند کەس کە سەربە ڕژیمی ئێرانن و بۆ پیلانێکی ترۆریستی دژ بە ئیسرائیل چونەتە تورکیا دەستبەسەر کرا.
لەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەندامانی ئەو گرووپە کە هەموویان ئێرانین و بەشێکیان ئەندامی سووپای قۆدسن. ئەم گرووپە لە ۱٨ شاری تورکیە کە خەریکی پیلانێکی ترۆریستی بوون دەستبەسەرکراون، ئامانجی سەرەکی ئەو ترۆریستانە ڕفاندنی شارۆمەندانی ئیسڕائیلی کە دژی حکومەتی ئێرانن باس کراوە.
جێگای باسە لە ئێستادا زیاتر لە ۴۰هەزار شارۆمەندی ئیسڕائیلی لە تورکیە دەژین.