پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل و رژیمی ئێران، تاکتیکی سەری هەشت پێ

ئیسرائیل و رژیمی ئێران، تاکتیکی سەری هەشت پێ

کامیل نوورانی فەرد
بە دەستپێکی شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵی 1980ی زایینی حکومەتی ئیسرائیل ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پشتیوانی لە ڕژیمی ئێران دەکرد چونکە پێ‌ وابوو بە هێز بوونی حکومەتی سەددام حوسەین دەبێتە هۆی مەترسی گەورە بۆ سەر ئیسڕائیل بەڵام لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ئێران عێراق پێوەندیەکانی نێوان ڕژیمی ئێران و ئیسڕائیل گرژی تێ‌ کەوت.بە تایبەت کە ڕژیمی ئێران لە هەوڵی راکێشانی سۆزی وەڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دا بوو هەروەها سیاسەتی بردنە دەرەوەی شۆڕشی خومەینی بۆ وەلاتانی ناوچەکە و جیهان پێویستی بە دژایەتی ئیسرائیل و لێدوانە باوەکانی وەک سرینەوەی ئیسرائیل لە نەخشەی جیهان و درۆ بوونی جینوسایدی جووەکان لە سەر زمانی گەورە بەرپرسانی رژیمی ئێران دەکرد و ئەو هەلس و کەوتانە بووە هۆی گرژی زیاتر لە پێوەندییە ناڕسمیەکانیان.
لەبەرانبەر دا ئیسرائیلیش ئەگەر سەردەمانێک تەنیا وەلاتە عەرەبیەکانی بە دژی خۆی ئەزانی لە ئێستادا سیاسەتی ئاشتی لەگەڵ وەڵاتانی عەرەبی دەباتە پێش و کۆکردنەوەی زیاتری سەرەنجەکانی لە سەر یەک دژمنی سەرەکی کە رژیمی تارانە دەباتە پێش.
ڕژیمێک کە بە ئاشکرا باس لە لەناوبردنی وەلاتی ئێسرائیل دەکات و هەوڵی دەستراگەیشتن بە چەکی ناوکەیی دەدات و پوولێکی زۆر خەرجی دروست کردنی تاقم و گرووپی ترۆریستی و پەرەپێدان بە تاقمە ترۆریستیەکانی لە ئاستی جیهان دەکات.لە بەرانبەریشدا وا دیارە ئیسرائیل هەست بە مەترسی دەکات و بۆ پارێزگاری لە خوی دەست بۆ هەر رێگە و دژکردەوەێک دەبات.
وەک زانیارییەکان و کارناسانی ئەمنیەتی و سەربازی باسی دەکەن، سەرەتا ئیسرائیل تەنیا لە رێگەی زەربە لێدان و رروبەروو بونەوەی گرووپە نیابەتیەکانی سەر بە رژیمی ئێران وەک حیزبوڵلا و حەماس شەری ئێرانی ئەکرد و سەرەنجی سەرەکی لەسەر تاقمە ترۆریستیەکانی سەربە رژیمی تاران بوو. بەلام ئەوەی کە لە چەند ساڵی رابردوو دا ئەیبینین گۆرینی هونەر وسیاسەتی شەر لەبەرانبەر رژیمی ئێرانە. لەماوەی چەند ساڵی رابردوو ئیسرائیل دەیان زەربەی کاریگەری لە رژیمی ئاخوندی داوە و پێگە و شوینە نیزامیەکانی رژیم لە سوریە ئامانجێکی دیاری کراو و هەمیشەیی ئیسرائیل بووە بۆ لێدان و لەناوبردن و خەسارەت پێگەیاندن ، ئەوەی سەرەنجراکێشە بەرێوەبردنی عەملیاتی ویرانکەر لەناوجەرگەی ئێران و لە پێتەختی دسەڵاتی ئاخوندییە و لێدانی دامەزراوە شاراوەکانی ناوکەیی و ناوەندە ئەتۆمیەکانی رژیم و کوشتنی ئەو کەسانەی دەستیان لە بەرنامەی شەرخوازانەی ناوکەیی و بەرێوەبردنی عەملیاتی ترۆریستی لەدژی دژبەران و بەرژوەندییەکانی ئیسرائیل هەیە و هەروەها بردنە دەرەوەی زانیارییە ئەوپەری نەهێنیەکانی ئەتۆمی و یان مەحکەممەی بەکرێگیراوانی رژیم کە ئەرکی ترۆریان پێ سپێردراوە لە ناوخۆی ئێران لە ریزی یەکەمی بەرنامەی کاری ئەو وەلاتە بووە. جیاواز لەوانەش بابەتی مردن و کوشتنی زیاتر لە 7 ئەندامی سپای قودس و کەسانی پێوەندیدار بە بەرنامەکانی ئەتۆمی لەئارادایە کە هێشتا روون نییە ئایا ئەوانە چەندیان پێوەندییان بە سیاسەتی لیدانی سەری "هەشت پێ‌"لەلایەن ئیسرائیل هەیە یان سیناریۆی تەسویە حیساباتی خودی رژیمە. بەڵام ئەوەی گومانی تیدانییە هەر کام لەو سیناریوانە دروست بێ‌،ئەوە دەگەێنێ‌ کە لە ئەنجامی درێژەی شەری نیوان ئیسرائیل و رژیمی ئاخوندییە ئەو هەلومەرجە هاتۆتە ئارا.

ئەوەی جێگەی سەرسوورمانە بە ناو دژکردەوەو وەلامی دەسەلاتدارانی رژیمی ئاخوندی لەبەرانبەر ئەو کردەوانەیە کە وەلامێکی بی کۆتا ترسنۆکانەیە. هەر کاتێک‌ عەملیاتێکی ویرانکەر لە دژی رژیمی ئێران لە لایەن ئیسرائیل بەرێوە ئەچێ ، رژیمی ئێران هەرێمی کوردستانی عێراق ئەکاتە ئامانج و وەک بلێی هەرێمی کوردستان خاکی ئیسرائیل بێ هێرشی مووشەکی و پەهبادی ئەکاتە سەرو زۆر بە شانازییەوە بەرپرسیارەتی ئەو کردەوانە ئەگرێتە ئەستۆ.
هەر چەند ترۆر و ترۆریسم شوناسێکی دانەبراو و مێتودێکی هەمیشەیی رژیمی جینایەتکاری ئاخوندییە و زیاتر لە 40 ساڵە ئەو میتودە لە دژی نەیاران و جیابیرانی خۆی بە کار دێنێ‌ و دوایین کردەوەشی ترۆری ئەکبەری سوبحانی چالاکوانی سیاسی و هەوادارێکی ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بوو ، بەڵام لە راست ئیسرائیل هەلوێستی ئەوپەری ترسنۆکانەی هەیە و خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستانی لێبۆتە ئەفسەرانی موساد و لە رێگەی گرووپە نیابەتیەکانی لە عێراق مەترسی بۆ سەر ئەو ناوچەیە دروست دەکات. سەیرتر لەوەش ئەوەیە شوناسی ئەو کەسانەی کە رژیم ئەیانکاتە ئامانج لە ژێر ناوی ئەفسەری موساد ناروونە و رۆژیک دەوترێ‌ (هانی رەمزی) ئەفسەرەکەی موساد بووە کە کراوەتە ئامانج و رۆژێک ناوی (نوفار بوکر) بلاو ئەبیتەوە کە دەرئەکەوێ‌ هەر دوو ئەو کەسانە کەسانێکن ئەکتەری سینەمایین و لە فیلمە میسریەکاندا دەوری ئەفسەرانی موسادیان گێراوە.
ئیسرائیل لە زمانی نەفتالی بێنت رایگەیاند چیتر خۆمان بە لق و پۆپەکانی سەر بە رژیمی ئێران خەریک ناکەین و راستەوخۆ سەری هەشت پێ (رژیمی تاران) ئەکەینە ئامانج و بە حەقیقەت لە ماوەی رابردوو راستی ئەو سیاسەتە و جیددی بوونی خۆیان پشت راست کردۆتەوە.
رژیمی ئێران لە دۆخێکی خراپ دایە و قەیرانەکان دەوراندەوری ئەو دەسەلاتەیان تەنیوەتەوە و شەپۆلی نارەزایەتیەکانی ناوخۆ روو لە پەرەسەندنی بەردەوام دایە و بەرنامەی زیندووکردنەوەی بەرجامیش لەگەڵ کێشەی زۆر جیددی رووبەروو بووە و لە ئاستی ناوچەکەش بە عەمەلی رێگەی هەر جۆرە پیلانێکی دسەلات کورت کراوەتەوە و ویرای ئەوانەش ئیسرائیل بە گەرمی خەریکی لیدانی دەسەلاتدارانی رژیمی ئێرانە و خەوی لەبەرپرسانی رژیم زراندووە.
بژاردەکانی رژیمی ئێران بۆ دەربازبوون لەقەیرانەکان یەکجار کەمە و ئەوەی روون و ئاشکرایە رژیم هەر چارەسەرێک بکات دەرئەنجامی پاشەکشەی زیاتری دەسەڵاتی بەدواوە ئەبێ و رێگەێک بۆ ئەوەی بردنەوەی خۆی تیدا گەرەنتی بکات لەبەردەم دەسەلات بوونی نەماوە.


2 ساڵ و 5 مانگ و 6 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیسرائیل و رژیمی ئێران، تاکتیکی سەری هەشت پێ

ئیسرائیل و رژیمی ئێران، تاکتیکی سەری هەشت پێ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن