لە دوای دەست پێکردنی جەنگی ئۆکراین خامنەیی چەندین جار ئاماژەی بەوە کرد کە نیزامێکی جیهانی نوێ دروست دەبێت. ئەو قسەی خامنەیی بە واتای ئەوە دێ کە پشتی بە شەڕی
ئەفسانە رەحیمی
لە دوای دەست پێکردنی جەنگی ئۆکراین خامنەیی چەندین جار ئاماژەی بەوە کرد کە نیزامێکی جیهانی نوێ دروست دەبێت. ئەو قسەی خامنەیی بە واتای ئەوە دێ کە پشتی بە شەڕی ڕووسیە لە بەرانبەر ئوکراین بەستوەو ئومێدوارە لە ژێر ئاسەورای وێرانی لە ئۆکراین و کوژرانی هەزاران هاووڵاتی ئەو وڵاتە، خەونەکانی بێتە دی. دیارە خەونەکانی خامنەیی بەردەوام بوون لە دەسەڵات و دروست کردنی بۆمبی ئەتۆم و موشەکی دورهاوێژو دەست ئاوەڵە بوون لە دەستێوەردان لە کار و باری وڵاتان و درێژەدان بە ترۆریزمی نێودەوڵەتییە.
ڕوونە خامنەیی بۆ هاتنە دی خەونەکانی بیر لە چارەنووسی خەڵکی ئیران ناکاتەوەو بۆی گرنگ نییە کە خەڵکی ئیران بەگشتی تووشی چ کارەسات و دەردو ئازارێک بوون، بۆی گرنگ نییە خەڵک برسی و هەژارن، بۆی گرینگ نییە گەندەڵی مەترسیدار کۆمەڵگەی ئێرانی گرتۆتەوە. ئەوەی خامنەیی و ڕژیم گرینگی پێدەدەن مانەوە لە دەسەڵاتی دیکتاتوریانەو هیچی دیکە. لە لاێکی دیکەوە دەسەڵاتدارانی ڕژیم و ڕاوێژکارەکانی خامنەیی وابیر دەکەنەوە کە ئەو گۆڕانەو شەڕی ئۆکراین و ناردنی پاسدارەکان بۆ سوریە و هاوپەیمانی لە گەل ڕووسیە و چین لە زەلکاو ڕزگاریان دەکاو خەونەکانیان دێتە دی.
بەڵام ئەوەێ جێگەی سەرنجە لە ماوەی پێشوو تاجیران و بازەرگانانی ڕووسیە بۆ تیجارەت بەرەو ئوروپا دەچن نەک ئێران.
چین لەتیجارەت و بازەرگانی خۆیدا ئێرانی رەش کردۆتەوە و ڕێگاکەی بەرەو تورکیە و قەزاقستان کردۆتەوە.
ئەوەی سەرنج ڕاکێشە, روسیە بەهیزترین وڵاتە بۆ تیجارەت و هەناردە کردنی گەنم، بەلام یارمەتی ڕژیم نادات تا لە گێژاوی کەمی گەنم و بێ نانی گەلانی ئێران نەجاتیان بێت.
وڵامی تەواوی ئەو پرسیارانە ڕوون و ئاشکرایە کە ڕژیمی جینایەتکاری ئاخوندی بۆتە جێگەی گاڵتەجاڕی وڵاتانی ڕووسیەو چین و نەیتوانیوە لە هەرزان فرۆش کردن سەرمایەی خەڵکی ئیران پشتیوانی ڕاستەقینەی ئەو وڵاتانە بەدەست بێنێ. دەستەڵاتی ئیران ناڕاست و تاوانبارەو ناتوانێ لە ڕەقی خەڵکی ئیران ڕزگاری بێ و هەرچەندیش هەوڵ بدات خۆی لە تۆڵەی خەڵکی ئێران ڕزگار بکات سەرکەوتوو نابێ و ناتوانێ خەڵک بە ناڕاستیەکانی چیتر فریو بدات. ئەو رژیمە زاڵمە بەردەوامە لە فریوکاری و زوڵم و جینایەت و کردەوەی تیرۆریستی و مافی خەڵکی پێشێل کردووە.
ساڵیانی ساڵە خامنەیی دەستی سپای ترۆریستی پاسدارانی بۆ کوشتنی خەلکی بێ تاوان و بەتایبەت خەڵکی کوردستان ئاوەڵە کردووە وبەڵام ئەوەی بینیویەتی پتەوبوونی ئیرادەی خەلک بۆ لە ناوبردنی رژیمی دیکتاتۆرە.
هەرچەند بە گران کردنی سەرەتایی ترین کاڵاکان ژیانی بۆ خەڵکی زوڵم لێکراو ئەستەم کردووە و میللەت بە زەحمەت ژیانی خۆیان بەرێوە دەبەن بەڵام زیاتر بوونی نرخی کەل و پەل و پێداویستیەکان بۆتە هۆکاری ئەوەی دروشمی مەرگ و نەمان بۆ ئاخوندەکان بەبەرزترین شێوە لە سەراسەری ئێران ببیسترێ و هەر وەک مێژوو نیشانی داوە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان ناتوانن بە سەرکووت کردنی خەڵک پێش بە شۆرشی ڕەوا بگرن و بیگومان ڕژیمی ئێرانیش ناتوانی بە زیندانی کردن و سێدارە بۆ هەمیشە مافە ڕەواکانی خەڵک زەوت بکات.
ئەوەی روون و ئاشکرایە ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرە ناتوانی لە زەڵکاو ڕزگاری بێ و لە داهاتووی نزیکدا خامنەیی و دەسەڵاتدارە مرۆڤ کوژو دیکتاتۆرەکان لە لایەن خەڵکی ئیران لە ناودەچن و لە زەلکاوی بۆگەندا شاهیدی مەرگیان دەبین.