بەرپرسانی ئیسڕائیل دەڵێن، هێرشی وڵاتەکەیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕژیمی ئێران لە سووریا بە هاوئاهەنگی ئامریکا بووە
بەپێی ئەواڵ ئیستریت ژۆرناڵ لەسەر زاری بەرپرسانی ئێستا و پێشوی ئامریکا ڕایگەیاند ئیسڕاییل زۆربەی بەرنامەکانی خۆی بۆ هێرش کردنەسەر بنکەسەربازییەکانی ڕژیمی ئێران لە خاکی سووریا بەشێوەیەکی شاراوە، لەگەڵ ئامریکا هاوئاهەنگی کردووە.
و ڕاپۆرتە، زۆربەی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەم دواییانەی ئیسڕاییل لە سووریا لەلایەن ئامریکاوە تەئید کراوە.
هەروەها بەپێی وتەی ئەم بەرپرسانە، ئامریکا بەزۆری بەدواداچوون بۆ هێرشەکانی ئیسڕائیل لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و نزیک لە بنکەی سەربازی ئەلتەنف دەکەن، بەڵام لە هەڵبژاردنی لێدانی ئامانجەکان هاوکاری ئیسڕائیل ناکات.