خەبات مێدیا: ئەفسەرێکی دیکەی هەوا فەزای سپای ترۆریستی پاسداران بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی دا.
بەپێی ڕاپۆرتگەلێک کە لەسەر کوشتنی ئەفسەرێکی دیکەی هەوا فەزای سپای ترۆریستی پاسداران بەناوی وەهاب فەرامەرزیان بڵاو بووەتەوە، هەتا ئێستا سپای پاسداران هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر ئەم بابەتە نیشان نەداوە.
لە ڕوژانی ڕابردوو وێنەی ڕاگەیاندن و سەرەخۆشی وەهاب فەرامەرزیان لە گوندێکی سەر بە شاری مەراغە لە ڕاگەیاندنەکان بڵاو بووەتەوە.
جێی ئاماژەیە کە لەو ڕاگەیاندنەی بڵاو بووەتەوە ناوبراو ستوان یەک و ئەفسەری هەوافەزای سپای ترۆریستی پاسداران ناسێندراوە.
لەم ڕاپۆڕتەدا هەروەها باس لە کوشتنی محەممەد عەبدووس و عەلی کەمانی، دوو ئەفسەری هەوا فەزای سپای ترۆریستی کراوە.
شایەنی باسە کە ئێران ئینتێر ناشناڵ ڕۆژی 23ی جۆزەردان لە هەواڵێکی تایبەتت دا ڕایگەیاند. محەممەد عەبدووسی و عەلی کەمانی، دوو ئەفسەری هەوا فەزای سپای ترۆریستی پاسداران، ئەو ئەفسەرانە ئەندازیاری هێزی هەاو فەزای سپا بوون کە لە بابەتی دروست کردن و پەرە پێدانی چەک و چۆڵ بۆ حیزبوڵای لوبنان کاریان دەکرد.
هەروەها چەندین ئەفسەر و شارەزای بواری هەوا فەزای سپای ترۆیستی پاسدارانی دیکەش لە ئێران بە شێوەیەکی گوماناوی و بەشێوەی جیا جیا کوژراون.
سپای ترۆریستی پاسداران هێزێکی سەرەکیە کە ڕاستەوخۆ لە ژێر چاودێری خودی عەلی خامنەی ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندیدایە، هەموو داهات و بڕیارەکانی ووڵاتی ئێران لەژێر دەستی ئەو هێزەدایە، سپای ترۆریستی پاسداران هێزێکی گەندەڵ و بێ بەزەییە کە لە سەرکوتی خەڵکی ئێرانیش دەستی باڵای هەیە، بەپێی هەواڵێکی نوێ کە لەسەر یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای ترۆریستی پاسداران بڵاو کراوەتەوە، باس لەوە دەکرێت کە ئەو فەرماندەی سپای ترۆریستی پاسداران بەناوی عەلی نەسیری فرماندەی پارێزگاری سپا بەتۆمەتی جاسووسی دەست بەسەر کراوە و هەروەها دوو بەرپرسی باڵای دیکەی ئەمنی سپای ترۆریستی لەئێران هەڵهاتوون.