پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەست بە سەر کرانی مامۆستایانی کورد

دەست بە سەر کرانی مامۆستایانی کورد

خەبات مێدیا:لە درێژەی دەست بەسەر کردنی مامۆستایانی کورد بە دەستی هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی پووشپەری ١٤٠ ١ هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە شەهریار نادری یەکێک لە مامۆستایانی بەرێوبەرایەتی پەروەردەو فێر کردنی شاری کرماشانیان دەست بەسەر کرد. بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر 1ینیوەڕ هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبراو لە شاری سنە و دەست بەسەریان کردوە هەروەها دوای پشکنینی ماڵەکەی دستیان بەسەر هێندێک کەلوپەلی تاکەکەسی ئەو داگرتووە.
شەهریار خەڵکی شاری پاوە و دانیشتوی شاری سنە لە قوتابخانە دواناوەندییەکانی کرماشان وانەی فیزیکی وتۆتەوە.
دەگوترێت کە شەهریار نادری لە ساڵی 1359 بەهۆی کارو چالاکیەکانی پیشەیی و مەدەنی بە دەستی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ شاری کرماشان دور خراوەتەوە و لەوێ دەستی کردوە بە وانەبێژی.
بە پێی بەڵگەو ئاماری بە دەست گەیشتوی ناوەندی ئامارو بەڵگەکانی سازمانی مافی مڕۆڤی هەنگاو تەنیا لەماوەی 10ڕۆژی رابردو 48 مامۆستای کورد بەدەستی هێزە سەرکوتکەرکانی ڕژیم لە شارەکانی سنە، سقز ،دیواندەرە و مەریوان دەست بەسەر کراون کە 25 کەس لەو مامۆستایانە ئازاد کراون و 23 کەسیشیان هەر لە ناو گرتوخانەکانی ڕژیم دان.


2 ساڵ و 4 مانگ و 28 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەست بە سەر کرانی مامۆستایانی کورد

دەست بە سەر کرانی مامۆستایانی کورد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن